Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۲۱, پنجشنبه

تێرۆری سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە ووڵاتی فەرانسە ، جگە لەوەی کە کردەوەیەکی دزێو و ناجوانمێرانەیە و بە هەموو شێوەیەک ئەبێ ئیدانە بکرێت ، پێوەندیی راستەوخۆی بە کێشەی کورد و ڕێگاکانی چارەسەریی ئەم کێشەیەوە هەیە .


تێرۆری سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە ووڵاتی فەرانسە ، جگە لەوەی کە کردەوەیەکی دزێو و ناجوانمێرانەیە و بە هەموو شێوەیەک ئەبێ ئیدانە بکرێت ، پێوەندیی راستەوخۆی بە کێشەی کورد و ڕێگاکانی چارەسەریی ئەم کێشەیەوە هەیە .
 گرنگ نیە بکەرانی ئەم تێرۆرە کێن و سەر بە چ دەوڵەت یان لایەنێکن . گرنگ نیە کە تیرۆریستە پان ئیرانیەکان یان پانتورکیستەکان یان نەیارانی تری چارەسەریی کێشەی کورد لە پشت ئەم کردەوەیە وێستابن .


 راستیی و خاڵی سەرکەیی ئەوەیە کە سەرجەم نەتەوەی کورد ئامانجی وەها تێرۆرێکە و هەر بۆیە هەموو کوردێک بەرپرسیارە کە لە ئاست وەها رووداوێکدا خاوەن هەڵوێست بێت . ئەرکی هەنووکەیی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و رەوەندی کوردیی لەدەرەوەی ووڵاتە کە چالاکانە ئیدانەی ئەم تێرۆرە بکەن و بە هەموو توانایانەوە گوشار بخەنە سەر دەوڵەت و پۆلیسی فەرانسی بۆ ئەوەی بکەران و پیلانداڕێژەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای تاوانەکەیان بگەیەنن . ئەمە یەکەم تێرۆری چالاکانی کورد لە دەرەوەی ووڵات نیە . هەموومان ڕووداوەکانی ئاڵمان و ئۆتریشمان لەبیرە کە ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات تێرۆر کران . بێگومان ئەگەر کوردەکان بەڕادەی پێویست گوشاریان خستبایە سەر دەوڵەتانی ئۆتریش و ئاڵمان و هەموو کەس بە ئەرکی نیشتمانیی و نەتەوەیی خۆی زانیبایە و بە بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی بیر و باوەڕ و پێگەی حیزبیی و سیاسیی لە پێناو دەرکەوتنی ڕاستیەکان و بە بەرپرسیار ناساندنی ئەم دەوڵەتانە و سزا دانی تێروریستەکان هەوڵیان دابایە ، ئێستا ئەنجام و ئاکامێکی ترمان لەبەردەستدابوو . هەموو کوردێک ، هەموو لایەن و حیزبە سیاسییە کوردیەکان لە ئاست ئەم ڕووداوە ئەبێ هەست بە بەرپرسایەتیی بکەن و یەکڕیز و یەکگرتوو ، لەبەرانبەر ئەم پەلامارەی دەژمندا ، رابوەستن . دیسانیش سەرشۆڕیی و شەرمەزاریی هەربەشیی دوژمن و تێرۆریستەکانیەتی . نابێ ئیزن بدرێت خوێنی ئەم ژنە تێکۆشەرانە بەفیرۆ بچێت . ڕێگای ئەم ژنە شۆڕشگێڕانە پڕڕێبوار بێت .
/////////////

ئەو رێبەرێکی شیاو،گریلایەکی داییمی، یەکسانیخوازێکی مەزن و شۆڕشگێڕێکی راستەقینە بوو- هەڤاڵا هێژا سەکینە جانسز.

گەلێک جار لە نزیکەوە دیتبووم،گوێم لە قسە و بیری بەرینی گرتبوو و نیشتمانویستی و مرۆڤدۆستی لێ فێر بووبووم.
جارێکیان نزیک بە چوار سەعات رێگای نێوان کۆڵن – برۆکسێلمان پێکەوە بڕی. ئەم جارە زۆربەی رێگاکە ئەو گوێبیستی من بوو و زۆر کەم قسەی کرد. قسەێەک کە هێشتا و رەنگە تا مردنیچ لە گوێمدا دەنگ بداتەوە ئەوەیە ئەی وت: ئەم ژیانە کوردی تێدایە بۆ خومان کارەسات و بۆ دژمنەکانمان شەرمەزارییەکی مەزنە. لێ هەڤاڵی هێژا ئەم گەرەک خەبات،خەبات،دیساژی خەباتا خوە بەهێز بکەن. شەڤ، رۆژ ، و هەردتەم ئەم گەرەک خەبات بکەن. راست وەک چۆن خوی بە کردەوە ئەو کارەی ئەکرد.
ئەو خاوەن بڕوایەکی گەورە، ئیرادەیەکی بەهێز و هیوایکی فراوان بە دواڕۆژ و رزگاری کورد بوو.
شەرمەزار بن ئەو کەسانەی ئەم لووتکەی شەرەفی کوردستانەیان لە خوێن گەوزاند.

////////////

دکتۆر عه‌تا قه‌ره‌داخی
ریسوایی بۆ تیرۆرکەرانی خەباتگێڕانی کورد
بێگومان ئەم جاری یەکەم نییە تێکۆشەرانی کوردو تەنانەت کەسانی ئاسایی کورد نەک تەنیا لە وڵاتەکەی خۆیاندا بەڵکو لە پایتەختی وڵاتانی رۆژئاواش تیرۆر دەکرێن. تیرۆر کردنی شەھیدان دکتۆر قاسملۆو شەھید شەرەفکەندی لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامییەوەو ھەوڵدنی تیرۆرکردنی عیسمەت شەریف وانلی لەلایەن تیرۆریستانی عێراقەوەو شەھیدکردنی زەکیە ئەلکان و موسا عەنتەرو دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ لە لایەن جەندرمەکانی داگیرکەری تورکیاوەو تیرۆرکردنی ئەم سێ خانمە تێکۆشەرەی کورد لە فەرەنسا گەواھی ئەوە دەدەن کە داگیرکەرانی کوردستان بە فارس و تورک و عەرەبەوە ھەرگیز دەست لە کورد ناپارێزن و ھەرگیزیش داننانێن بە سادەترین مافی کورددا ئەگەر کورد بە ھێزو بە خەباتی جۆراوجۆر ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانە ناچاری ئەوە نەکات. بۆیە لەم بارودۆخەی ئێستادا بۆ کورد لە کوردستانی گەورەدا زۆر گرنگە کە لەوە تێبگات کە ھیچ کام لەو دەوڵەتە داگیرکەرانەی کوردستان دۆستی کورد نین و ھەر کات بۆیان رێبکەوێت کوردستان وێران دەکەن، کیمیابارانی دەکەن، بۆمبارانی دەکەن، ئابڵوقەی ھەمەجۆر دەخەنە سەری و بە دڕندانەترین شێوەش نەک پێشمەرگەو گەریلا لە سێدارە دەدەنو شەھیدی دەکەن بەڵکو دەست لە کوردی بێچەک و بێبەرگریش ناپارێزن. ئەوەتا لە سەرەتای ئەمساڵدا کە دەوڵەتی خوێنڕێژی تورک لە لایەک باس لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکات بەڵام لەلایەکی ترەوە خەبات گێڕانی پارتی کرێکاران تیرۆر دەکرێن. سڵاو لە گیانی پاکی ئەم سێ خانمە شەھیدەو ھەموو شەھیدانی کوردو کوردستان مردن و ریسوایی بۆ داگیرکەرانی کوردستان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر