Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۱۴, چهارشنبه

نامەی ٨ رێکخراو ی مەدەنی و ژنان ١٦٨ چاڵاکی ژنان ،مەدەنی و سیاسی بۆ پەڕلەمانی کوردستان دژی قڕکردنی ژنان و گۆرینی یاساکان کە تێیدا مافی ژنان و منداڵان بپارێزرێت.



نامەی ٨ رێکخراو ی مەدەنی و ژنان ١٦٨ چاڵاکی ژنان ،مەدەنی و سیاسی بۆ پەڕلەمانی کوردستان دژی قڕکردنی ژنان و گۆرینی یاساکان کە تێیدا مافی ژنان و منداڵان بپارێزرێت.
دەڵێن کاری زۆر کراوە:
بەڵام هێشتا شەوێک نیە کیژۆڵەیەک لە خەونی بووکە شووشەکان بە جلی بووکێنی لە کابووسی هەوەسی گەورە نێرێک ڕانەچڵەکێت. 


کام رۆژ نیە، جەستە و ژیانی کچانی ئەم وڵاتە لە هێرشی چاوەبرسیەکان‌ و جەستە ناحاڵیەکان تێک نەچن. 
کام رۆژ نیە ژنێک لە بێ پەنایی پەنا بۆ ئاگر نەبات‌ و ژنێکی‌تر ئاگری تێ بەر نەدەن.
کام رۆژ نیە سەرپۆشی ئایین‌ و پشتوێنی عورفی کوردەواری ناخی ژنێک نەشێوێنێت.
کام شەو نیە لە سێبەری یاسای فرە‌ژنی لە سەر وێرانەی سەرینی تەنیایی ژنێک، ژیانی ژنێکی‌تر بۆ ئەو ماڵە بەڕێ نەکرێت.
کام شەو نیە دوا گولەی چەکی خەباتگیڕێکی پێشوو لە سەر جەستەی ژنێک ئۆقرە نەگرێت‌ و بەداخەوە هەموویان لە سەنگەری شەرەفی کوردەواری خۆیان دەشارنەوە.
دەڵێن زۆر شت گۆڕاوە:
بەڵام هێشتا بۆ بەرەنگاری پیاوان ژن لە بری خوێن ئەدرێت، هێشتا لە سەر مامەڵەی ژن بە ژنە بە پارەو زێڕو زۆر حیجەلەیەک لەم ماڵ‌و ئەو ماڵ دەگێڕدرێت.
دەڵێن لەم وڵاتە یاسا جێگرە:
بەڵام هێشتا کچەکان لە سووچێک بۆ نەریتی خەتەنە گیر دەکەون، هێشتا خوێنی ژنان بە خۆش بوون‌ و سوڵحی عەشایری دەشۆردریتەوە.
بڵێن هەنگاوەکانتان رێگری کام ئازاری ژنان بووە؟
یاساو هێزی یاساتان لە کوێنەی رۆژانەکانی ژنانی کوردستان رەنگی داوەتەوە؟
کام نەوەتان پێ گەیاندووە کە ئێستا دەرئەنجامەکانی ئەمەیە؟
٢٣ساڵە سیستەمی پەروەردە، دەنگ‌و رەنگی میدیا، دەسەڵاتی یاسا دانان‌و هێزی یاسا داسەپێنتان هەیە، بەڵام بڕێک ئامار دەڵێن توندووتیژی بەرامبەر بە ژانان پێنج ئەوەندەی ساڵی رابردوو پەرەی سەندووە، ئامارەکانی‌تر دەڵێن سێ ئەوەندەی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە ژن قڕکراون‌ و ئەمە شکستی بەرنامەو هەنگاوەکانتانە.
لە تراژدیای کوشتنی کیژۆڵەیەکی ١٥ ساڵە کە دووجار لە نەبوون‌و کەمتەر خەمی یاسا، پاساوی عەشایری هەنگاوی بۆ دانا؛جارێک لە تەمەنی ١١ساڵیدا ژن بە ژن کراو جارێکی‌تر لە تەمەنی ١٤ساڵیدا سەر بە هەوێ مارە کرا؛ئایا ویژدانتان یەخەتان ناگرێت کە ئاوڕێ لە وەی کە کردووتانە‌و لەوەی دەبێت بیکەن بدەنەوە، دووبارە یاساکانتان بخوێننەوەو لە کوێ بۆشایێکتان داناوە کە رێگەی لار درێژەی بێت‌و کرداری نامرۆڤانە پەرەبستێنێ. ئەوەندە ئەگەرو مەگەر لە یاساکانتاندا هەیە کە دارو بەردیش ئەتوانێت دەور بداتەوە.
ئێمەی بێ دەسەڵات چاوەڕوانی ئەوەین کە ئێوەی خاوەن دەسەڵاتەکان بە بێ مولاحیزەی ئەم‌لاو ئەولا ؛تەنیا بە پێی کەرامەتی مرۆڤایەتی هەولی چارەسەری بدەن، یاساکان بنووسنەوەو یاسا پەیڕەو بکەن.
تا کەی دەتانهەوێت ئەم بارودۆخەی ژنانن درێژەی هەبێت؟
تا کەی دەتانهەوێت بە یاسای لارو پاساوی یاسایی هێڵی پاراستن بۆ تاوانبار برەخسێنن؟
تا کەی دەتانهەوێ لە پشت درووشمەکانی دنیای مودێرن پاساو بۆ نەریتە عەشاریەکانی دژی ژن بهێنن؟ تا کەی نیوەی کۆمەڵگا بە مالێکە نیوەکەی‌تر دادەنێن‌و رێگەی پێدەدەین هەر جۆر بیهەوێت مامەڵەی لە گەڵ بکات؟
ئێوە بەرپرسیاریەتیتان هەیە، خۆ دزینەوە‌و خۆ شاردنەوە لەو هەلێ مەرجەی کە رۆژانە بە سەر ژنانی کوردستان تێدەپەڕێت ئێوە بە چی پێناسە دەکات؟ ئایا بۆ ئێوەی خاوەن دەسەڵات هەڵوێستێکی گونجاوە کە تەنیا بە ئیدانە کردنی تاوان بوەستێنەوەو هیچ کارێک بۆ دووبارە بوونەوەی مێژووی تاڵی ژنان‌و منداڵانی کوردستان نەکەن؟
با ئیتر لە ماوەی دەسەڵاتتان کەرامەتی مرۆڤایەتی چرکە بە چرکە پێشل نەکرێت. با ئەرکتان بە جێ بێنن تا لە سێبەری هەنگاوەکانتان منداڵان‌و ژنانی ئەم وڵاتە بحەسێنەوە. 
بەو هیوایە
١_سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆلن/ئاڵمانیا
٢_گرووپی ژنان/سڵێمانی
٣_کۆمەڵەی دایکانی کورد/ سوید
٤_کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٥_کەمپەینی بەرگری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
٦_رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان
٧_کۆمەڵەی چاندی کوردی/دانمارک
٨_رێکخراوی ژنانی مه‌ریوان
٩_کەژاڵ نووری 
١٠_رۆیا تللوعی
١١_سەبری بەهمەنی
١٢_پەخشان عەزیزی
١٣_ئەفسانە بەهەشتی زادە
١٤_رێزان عەبدوللاهی
١٥_گوڵستان وەلیە
١٦_دڵێر کەمانگەر
١٧_شۆرش پایمەرد
١٨_سەحەر باقری
١٩_حەسەن خزرنیا
٢٠_خەلیل غەزالی
٢١_تووران زەندی
٢٢_ئێسماعیل رەحمانزادە
٢٣_جەلال قوربانی
٢٤_مەهناز هەنا
٢٥_مەهین شوکرولاپوور
٢٦_سمکۆ رۆستەمی
٢٧_گەردە نەدیمی
٢٨_شلێر شبلی
٢٩_سومەیە خالێدی
٣٠_شایستە بەهەشتی زادە
٣١_نەرمین بەهەشتی زادە
٣٢_موختار خەندانی
٣٣_خەلیل خاوەریان
٣٤_نەجیبە قەرەداغی
٣٥_شەهلا دەباغی
٣٦_موحەمەد میراوەیی
٣٧_ئارام فەتحی
٣٨_سنور(سارا) ئەنوەری
٣٩_ناهید موکری
٤٠_رۆزا حۆسەین پەناهی
٤١_هەتاو عەبدووللاهی
٤٢_پەروین خالندی
٤٣_فەریبا قازی
٤٤_سوهەیلا نیکنژاد
٤٥_فەرزانە رەزەوی
٤٦_سەعید ئەحمەدی کەڵکان
٤٧_رامیار رەزایی
٤٨_بێهزاد نیکنژاد
٤٩_فەرزاد نیکنژاد
٥٠_فەرزین نیکنژاد
٥١_نشات شەریفی
٥٢_جەمیلە موەفەق
٥٣_عارف عەزیزی
٥٤_ئاوات تاهیری
٥٥_سارا موحەممەدزادە
٥٦_کەژاڵ دەرەخشانی
٥٧_شەهناز قوربانی 
٥٨_رزا لوتفی
٥٩_کیانووش دووستی پوور
٦٠_عەلی بازیار
٦١_سەلاح بایەزیدی 
٦٢_سالار پاشایی
٦٣_سەعید ساعدی
٦٤_بەفرین قەهرەمانی
٦٥_بێگەرد قادری
٦٦_سەحەر دینەوەرد
٦٧_مەسعوود فەریقی
٦٨_نەهیە خۆشکەلام
٦٩_بەکر غەفاری
٧٠_گولالە خزری
٧١_ئەردەڵان باستانی
٧٢_کەژاڵ بلووری
٧٣_سەیران حۆسەین پەناهی
٧٤_سیما مەحموودی
٧٥_جەلال رەوانگەرد
٧٦_رزگار دادایی نژاد
٧٧_سدیق سولیوانی
٧٨_شۆرش تەهماسبی
٧٩_پەروین ئەردەلان
٨٠_مەعرووف عەزیزنژاد
٨١_ئه‌مجه‌د حۆسه‌ین په‌ناهی 
٨٢_عەمار گوڵی
٨٣_کۆمار رەش (جەعفەر)
٨٤_کەماڵ حاچ محەمەدی
٨٥_ئازاد محه‌ممه‌دزاده‌
٨٦_پێشه‌وا عه‌لی پوور
٨٧_سامان فه‌قێ نه‌بی
٨٨_رێبوار مه‌حروفزاده‌
٨٩_مه‌حموود شه‌ریفی
٩٠_کاوه‌ رۆژهه‌ڵات،
٩١_نێعمه‌ت مه‌لا 
٩٢_سمکۆ عوسمانی
٩٣_مه‌سعوود فه‌تحی
٩٤_عارف نادری
٩٥_هیوا تاسە
٩٦_شەهاب ئەیووبی راد
٩٧_چنوور سەعیدی
٩٨_بەهار حۆسەینی
٩٩_مەنسوور ڕەحیمی
١٠٠_مەریەم فەتحی
١٠١_سارا زینەتی
١٠٢_سەعدوون مازووجی
١٠٣_عادڵ محەممەدی
١٠٤_شەهین شەهلایی
١٠٥_لەیلا سۆفی سوڵتانی
١٠٦_سیلوانا بایەزیدپوور
١٠٧_لەیلا زرێبار
١٠٨_فەراز فەرزین
١٠٩_رۆژین مۆحەمەدپوور
١١٠_کەماڵ پۆشتیبان
١١١_کامران شافێعی
١١٢_سیروان مەنسووری
١١٣_نینا راوەند
١١٤_عەلی بەهرامی
١١٥_ژینا راوەند
١١٦-سەلاح رەنج ئاوەر
١١٧_سەلوە جەباری
١١٨_سەردار جافری
١١٩_پێشرەو کەدر
١٢٠_فرمێسک نه‌زه‌ر
١٢١_شه‌یدا ئه‌مینی
١٢٢_که‌ماڵ ره‌ستگار
١٢٣_حه‌ریر ره‌سوولی
١٢٤_هه‌ورامان مۆزه‌فه‌ر
١٢٥_جەمال ئینفرادی
١٢٦_ئه‌نوه‌ر پوورموحه‌مه‌دی
١٢٧_ساسان ئه‌مجه‌دی
١٢٨_هێمن سه‌یدی
١٢٩_موحه‌ممه‌د خزری
١٣٠_دلێر ئه‌سکه‌نده‌ری
١٣١_به‌همه‌ن تووتوونچی
١٣٢_شڵێر باپیری
١٣٣_که‌ژان ئه‌سه‌دی
١٣٤_ئه‌سرین عه‌بدۆلازاده‌
١٣٥_هێمن حه‌مه‌جه‌زا
١٣٦_ئەفسانە شا محەمەدی
١٣٧_مەلوود سوارە
١٣٨_ ئاسۆ ئیسلامپەنا
١٣٩_دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی
١٤٠_موختار هووشمه‌ند
١٤١_که‌ماڵ ئه‌فروشه‌
١٤٢_یوسف که‌ریمی
١٤٣_ئه‌میر جه‌مشیدی
١٤٤_حامێد ئێبراهیم نژاد
١٤٥_عوسمان بێوەرانی
١٤٦_کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری
١٤٧_جه‌مال نه‌جاری
١٤٨_هه‌لاله‌ قازی
١٤٩_سه‌ما شاملوو
١٥٠_کامبیز که‌ریمی
١٥١_له‌یلا سیما
١٥٢_سوزان هه‌ره‌کی
١٥٣_حوسێن بەخشی
١٥٤_رێواس ئه‌حمه‌د
١٥٥_رووناک فه‌ره‌همه‌ند
١٥٦_رووناک فه‌رهه‌نگ
١٥٧_که‌ماڵ هه‌ورامی
١٥٨_سۆران پیرۆتەسور
١٥٩_په‌ری شێخ سالح
١٦٠_به‌یان موحه‌مه‌دی
١٦١_ئازاد ئاڵی
١٦٢_ په‌روانه‌ که‌ریمی
١٦٣_هەلالەحه‌میدی
١٦٤_فەرمان سدیق
١٦٥_لیمۆ بایەزیدزادە
١٦٦_بەفرین رۆستەمی
١٦٧_عومەری حاجی حەسەن
١٦٨_هێرش(عەلی)قادری
١٦٩_کەریم ئەڵڵاوەیسی
١٧٠_ئاگری باڵەکی
١٧١_چیمەن قەرەداغی
١٧٢_ئازەر تاهیرئابادی
١٧٣_دڵنیا رەحیم زادە
١٧٤_هەلالە بەرزەنجی
١٧٥_مینا لەبادی
١٧٦_کوبرا کەریمی
١٧٧ =سامۆئیل کرماشانی
پێوەست: بۆ بەرێز یوسف موحەمەد سەرۆکی پەرلەمان و پەڕلەمانتارانی کوردستان
با بۆچەن چرکە لە مەرگی "دنیا "و دونیا کان برۆینە خەونێکی خۆش و دنیایێ تر بناسین کە بە پێچەوانەی ئێوە تەوانای بریار دانیان نیە و بریار بەسەر یان ئەسەپێنێن: 
بە منداڵی بێ ئەوەی بزاننمنداڵی بکەن بە ژن دەکرێن،گوایە خەڵق کراون بۆ دامردنی هێزی نێرینە و زاو و زێ کردن
توندووتێژی و لێدان و بێرێزی وەلامی بچووکترین نە وتنە
پێوەرەکانی شەرەف لەسەر نوقتە بە نوقتەی جەستە ،هەنگاو بە هەنگاوی هەڵسووکەوت و وشە بە وشەی گووتەی ژنان رێ ئەکەن ،ئەگەر ئەم ژنانە کە بە بێ دەسەڵاتی و لاواز بوون راهاتوون ؛نوقتەیە ،هەنگاوێ ،وشەیە لەم پێوەرانە لادەن لەسەر شەرەف هەڵئەقرتێن گوایە کۆمەڵگا بێ شەرەفی قەبوول ناکات!
هێزی گۆرینی سەرسپێدراوەکانیان بەسەریان نیە بۆیە تەنیا بریاری ژیانیان ئەدەن و خۆیان هەڵئەپرووزێنن
کیژۆڵەکان و ژنانی ئەم وڵاتە هەر ڕؤژ لە خەون و بێداری بەم کابووسانەدا رایان ئەچڵەکێنێن.
با مەرگی دڵتەزێنی کیژۆڵەیەکی ١٥ ساڵە بێتە هۆی ئەوەی لە خەو راچڵەکێن تا ژنانی ئەم نیشتمانە هەر چرکە لەم کابووسانەدا دانەچڵەکێن،
بە نایەکی پەڕلەمان لە خوولی پێشوو بە یاسای فرەژنی، هێشتا هەناسە و پێکەنینەکانی دونیا لە کۆڵانەکانی دهۆک رێی ئەکرێت.
ئەگەر بۆ گۆرینی ژیانی تاکێ ژنێکیش بێت با یاساکان دووبارە بخوێنەوە و دێرێک کە رێگە ئەدات کەرامەتی ژن وەک مرۆڤێک بشکێنێت خەتی بدەن،تکایە با کیژۆڵەکانی ئەم وڵاتە منداڵی بکەن،با ژنانی ئەم نیشتمانە بژین.چاوی کوردستان لە بریارەکانی ئێوەیە ،بارۆژمێری ژنان کوردستان لەم رۆژانەدا بەرپرسیارێتی ئێوە و ئیرادەتان بۆ گۆرینی یاساکان بنووسێت.با ناوی ئێوە لە مێژووی کوردستان بە پەرلمانتارانێکی بەرپرسیار بمێنێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر