Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۰, پنجشنبه

چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستیان به‌ کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد کرد



بەپەلە................بەپەلە...................بەپەلە

چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستیان به‌ کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد کرد

چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده‌ بارهه‌ڵگرێکیان به‌ دۆشکه‌ گولــله‌ باران کرد که‌ (20) ژن و منداڵی تێدابوو و له‌ تلعه‌رانی حه‌له‌ب رایانده‌کرد ، راگه‌یه‌ندا که‌ بارهه‌ڵگه‌ره‌که‌ پارچه‌ پارچه‌ کراوه‌ و هیچ که‌سێک به‌ ساخی نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ هه‌ر چییه‌ک به‌ناوی کورده‌وه‌ هه‌بێت هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر، له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ بانگه‌وازی کوشتنی کورد ده‌که‌نه‌ و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش بۆ خۆڕزگارکردن به‌ره‌و بیابانه‌کان راده‌که‌ن .

گرووپه‌ تیرۆریسته‌کانی ئه‌لقاعیده‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕڤانانی کورد توشی شکستی قورس بوون په‌نا بۆ رێ و رێبازی هۆڤانه‌ و دژه‌ مرۆییانه‌ ده‌به‌ن، هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ی تلعه‌ران و تلحاسڵی سه‌ر به‌ شاری حه‌له‌ب و له‌ ئه‌نجامدا به‌لانی که‌مه‌وه‌ (50) کوردیان کوشت و (350) ی تریشیان رفاند .

هاوکات چه‌ند خێزانێکی کورد که‌ به‌ بارهه‌ڵگرێک له‌ تلعه‌ران رایان ده‌کرد، له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌ته‌کانه‌وه‌ درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی دۆشکه‌ و ئۆتۆمبێله‌که‌یان پارچه‌ پارچه‌ کرا، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانی بارهه‌ڵگره‌که‌ که‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون کۆمه‌ڵکوژ کران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر