Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ خرداد ۲۴, شنبه

ئەم ماستە بێ موو نییە!


Siawash Goudarzi
ئەم ماستە بێ موو نییە!
١. داعش هێشتا لە لیستی تیرۆری دەوڵەتی تورکیادا نییە.
‌٢. ئەندامانی داعش لە ڕێگای میتەوە بە ئاشکرا لە تورکیاوە دەچنە سوریا، کوردستان و عێراق.

‌٣. نەوتی کورد و فرۆشتن و هەڵگرتنی پارەکەی لە لایەن تورکیاوە باسی گەرمی پێش گرتنی موسڵ بوو.
‌٤. بە گرتنی موسڵ تەنیا ڕێگەی پێوەندی ڕۆژئاوا لە ڕابێعە کەوتە دەستی پارتی.
‌٥. کۆنسۆلی تورکیا بە ٢٠٠ کارمەندەوە کە وەک باڵوێزخانەیەک دەچێ موسڵی بەجێ نەهێشت.
‌٦. تەلەفزیۆنی ڕووداو لە ڕێگەی هێڵی مۆبایلی کۆنسۆلی تورکیاوە پێوەندی بە داعشەوە لە موسڵ دەکا.
‌٧. پارێزگاری موسڵ لە هەولێرەوە چووەتە تورکیا و ئێستا وەک کۆنە بەعسی، سونە و نەقشبەندییەکانی دیکە میوانی ئەردۆغانە.
‌٨. هێرشەکانی داعش لە ڕابردوودا وەک خانەقین و لە ئێستادا وەک کەرکووک، سەعدیە و جەلەولا بە زۆری ڕوو بە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتمانییە.
‌٩. هێزەکانی داعش نەک تەنیا لە موسڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان و تەنانەت لە خۆپیشاندانە مەدنییەکانی ئەم دوایانەی باکووری کوردستان لە بەرەی دەوڵەت و پۆلیسی تورکیادان.
‌١٠. داعش و موسڵ فۆکۆسی ڕووداوەکان لە سەرهەڵدانی مەدەنی لە باکوور، کانتۆنە سەربەخۆکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم و هەرزانفرۆشکردنی نەوتی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەگوێزنەوە بۆ شوێنی دیکە بۆ لای داعش و عێراق و مالکی.
‌... بۆیە گرتنی موسڵ لە سیناریۆیەکی گەڵاڵە بۆ داڕێژراوی تورکیا و هەڤاڵبەندانی دەچێ و وێچوونێکی لە گەڵ ٣١ی ئاب هەیە بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەگەر کورد عەقڵ و ئاوەز بەکاربێنی و بەتەواوی نەکەوێتە ژێر کاریگەری تورکیا، مالکی و ئێران ئەوە هیچ نەبێ بەشێک لە خاکی داگیرکراوی خۆی دەتوانێ وەربگرێتەوە.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر