Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۳, سه‌شنبه

ئه‌حمه‌د تۆفیق ناوە راستەکەی عەبدوڵڵایە، کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە. ساڵی 1310 (1931) لەگەرِەکی هەرمەنیانی مەهاباد لەدایک بوە.

ئایا تودیەکان بوون کە بەریز ئەحمەد توفیقێان لە ناو برد؟

ئه‌حمه‌د تۆفیق

ناوە راستەکەی عەبدوڵڵایە، کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە. ساڵی 1310 (1931) لەگەرِەکی هەرمەنیانی مەهاباد لەدایک بوە.




لەساڵی 1938 لەخوێندنگای سەرەتایی پەهلەوی لەمەهاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. رووداوەکانی 1941 1946ی مەهاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە ئەژمار و خۆیان لەرێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.
ئەحمەد تۆفیق لاوترین و ئازاترین ئەندامی کۆمیتەی مەهابادی حزبی دیموکراتی کوردستان دەبێت و لەسەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لەریزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ.
ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بەرەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناهێنێت. رۆژنامەنوسێک بەناوی شمیدت دەڵێت "لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد برِیاری هاوسەرگیری هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو.
ساڵی 1973 جەلادەکانی بەعس و بەفەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.
هاوکات ئەحمەد تۆفیق ئەویش کە سەرۆکی دیموکرات بووە، لەلایەن حکومەتی داگیرکەری عیراقەوە شەهید کراوە بەلام بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ قاسملۆ باش نەبووە، ئەو حزبە بەهیچ شیوەیەک یاد و باسی ناکاتەوە؟ لەکاتێکدا ئەرکێکی ئەخلاقی ئەو حزبە و سەرجەم پارت و ناوەندەکانی ترە کە گرنگی بەو قارەمانەش بدرێ ؟

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر