Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۵, پنجشنبه

نزیك بە 40هەزار كورد لە “كەلاردەشتی” مازندەراندا نێشتەجێن


نزیك بە 40هەزار كورد لە “كەلاردەشتی” مازندەراندا نێشتەجێن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری خوێندكار، ئەو كوردانەی كە لە سەردەمی پاشاكانی سەفەوی و قاجاڕدا بە زۆر بۆ ناوچەكانی باكووری ئێران كۆچ دراون، بە تایبەتی ناوچەی كەلار ەشتی مازندەران، تا ئێستاش كولتوور، زمان و ئایینی خۆیان پاراستووە.

كوردەكانی كەلاردەشت هەموویان لە داوێنی كێوەكانی ئەو ناوچەیەدا نێشتەجێ بوون و 90 لە سەدی ئەو گوندانەی كەلار دەشت هیچ مازنیی تێدا نشتەجێ‌ نییە. هەموو كوردەكانی دانیشتووی كەلاردەشت سەر بە هۆزی خاجوەندن و 99لە سەدەیشیان سەر بە ئایینی یارین.
ئەو گوندانەی كە كوردەكان تێیدا گرساونەتەوە بریتین لە: گویتر، كەڵەنۆ، كورد مەحلە، پەی قەڵا، لاهۆ، گورگە پێس، حەسەن كێف، وەلەباڵ، مەكا، ئەجابەیت، رۆباریك، تەوی دۆڵ، پێشینبۆر، پینەبۆر، بازاڕسەر.
شایانی باسە كە كوردەكانی كەلار دەشت بە زاراوەكانی لەكی و كەڵهوڕیی دەدوێن و رێژەی دانیشتوانی لە نێوان 30 بۆ 40هەزار كەسە.

http://www.khwendkar.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر