Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۳, سه‌شنبه

هەیئەتێکی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.



هەیئەتێکی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

هەیئەتێکی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان بە سەرپەرەستی کاک عەڵی مێهرابی، وتەبێژی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان بە مەبەستی ئاڵۆگوڕی بیروڕا و دیالوگ کردن، پێشنیوەرۆی ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 11 خاکەلێوە لە لایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە سەرپەرەستیی کاک حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازیی گەرمی لێکرا.هەیئەتی ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان پێک هاتبو لە ڕێزدار علی مهرابی سوخەنگو سازمان دموکراتیک یارسان، مەنوچەر ئەزیزی بەرپرس پەیوەندی حزبە کوردستانیەکان، بەشیر ئەمیرخانی بەرپرس دەسەێ ڕاگەێاندن و بیژەن ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان
دوای بەخەێر هێنانی هیئەتی ڕێکخراوی دێموکراتی یارسان لە لایەن بەڕیز حەسەن شەرەفی، بەڕیزیان باسێکی کۆرتی لە سەر ڕەوشی ئێران، کوردستان و بەتایبەت لایەنی مێژوویی خەباتی گەلی کورد پێشکەش کرد و پێداگری لە سەر ئەوە کرد کە ئەحزاب و ڕێکخراوکانی کورد بێ لە بەر چاۆگرتنی چەندایەتی و چونیەتی دەبی لانیکەم لە سەر ئەو خاڵانەی کە هاوڕان، وەک مەسەڵەێ نەتەوایەتی یەک‌دەنگ و یەک هەڵوێست بن و لە عەینی کاتیشدا یەکیەتی هێزە کوردستانیەکانی زوور بە زەرور زانی.
دواتر بەڕێز عەلی مێهرابی وتەبێژی ڕێكخراوی دێموکراتیکی یارسان باسێکی پۆختەی لە سەر مێژوو و کولتوری یارسان، موبارزە و بەسەرهاتەکانی خەڵکی یارسانی کرد و ئامانج لە سەردانی شاندی سدی بۆ بەشدار بوان ڕون کردەوە.
لە درێژەی باسەکەدا هیئەتی سدی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کومەڵگای کوردستان لە ڕوژهەڵاتی کوردستان کومەڵگایەکی ڕەنگاوڕەنگە و کاتی ئەوە هاتووە کە ئەحزاب و ڕێکخراوە کوردییەکان و چینی ڕوناکبیری کوردستان گرنگی زیاتر بدەنە دیالوگ و تولرانس و یەکدی قبوڵ کردن، چونکە کومەڵگای کوردستان بە ڕەنگاوڕەنگیەکانیەوە دەوڵەمەند و سەرکەوتووترە.
لە درێژەی باسەکەدا هەیئەتی سدی وەڵامی پرسیارەکانی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دایەوە.
هەردو هەیئەتی حدکا وسدی بە هەست کردن بە زەرورەتی گرنگی دان بە مەسەلەی ئتحاد و یەکیەتی ڕێزەکانی گەلی کورد و ڕێزگردتن لە جوراوجۆریی خەڵکی ناوچەکانی کوردستان، لە پێۆەندی لە گەڵ دابینکردنی بەرژەوەندیە گشتیەکان و پرسی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوڕابوون.
لە کۆتایدا هەردوو هەیئەتی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆشحاڵی خوەیان دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەو دیدارانە لە داهاتوشدا درێژەێان هەبێ و ببێتە هۆی هاوکاری بەکردەوەی سدی و حدکا



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر