Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ فروردین ۱۴, چهارشنبه

عێراق "كۆمه‌ڵكوژی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌" ده‌خاته‌ سه‌ر نوسراوه‌كانی‌


عێراق "كۆمه‌ڵكوژی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌" ده‌خاته‌ سه‌ر نوسراوه‌كانی‌

ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند دروشمی‌ "كۆمه‌ڵكوژی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌" ده‌كاته‌ سه‌ر نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كانی‌.


به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق نوسراوێكی‌ به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه‌كانیدا گشتاندووه‌ كه‌ دروشمی‌ "تاوانه‌كانی‌ رژێمی‌ له‌ناوچوو دژی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌ تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژین" له‌سه‌ر نوسراوه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی‌ به‌كاربهێنێت.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ مه‌به‌ست له‌و كاره‌ بیرهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌و تاوانانه‌یه‌ كه‌ گه‌لی‌ عێراق به‌ده‌ستیه‌وه‌ ناڵاند به‌تایبه‌تی‌ كوردانی‌ فه‌یلی‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌و دروشمه‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر نوسراوه‌كانی‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌نوسرێت.
.nrttv.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر