په‌رله‌مانتارێكی نزیك له مالیكی: كورد دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه
نوری مالێکی کە خۆیی سەر بە ئێرانە لە گەل ئێران‌دا کار دەکات لە باری بەریز مسعود بارزانی چی دەلێت. بەداخەوە هەموو ریکخراوەکانی ناوچەکە بە شیۆازەێک سەر لە یەکیک لە دەولەتەکانی ناوچەکەن چی کورد و چی عەرەب
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی له‌جیاتی كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراق توركیای هه‌ڵبژاردووه‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كورد دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه.
عیزه‌ت شابه‌نده په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا كه به‌كه‌سێكی نزیك له‌مالیكی ناوده‌برێت به رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" ی رایگه‌یاندووه "ئه‌مجاره به‌غدا له‌سه‌رجه‌م جاره‌كانی پێشوو جیاوازتره‌و وه‌ڵامی هیچ داوایه‌كی كورد ناداته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستوری نه‌بێت".
شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت "ده‌بێت پرسی كورد یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بابه‌تێك نییه كه جێگه‌ی سازش بێت، به‌شێك له داواكارییه‌كانی كورد روونه‌و راگه‌یه‌نراوه، به‌شێكیشیان رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه رونن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاندووه "كشانه‌وه‌ی كورد هاوكاته له‌گه‌ڵ راپرسی گه‌لی كوردستان سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنوسین و هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕشه‌ی جیابونه‌وه‌ی له‌سه‌ره".
شابه‌نده‌ر شه‌راكه‌تی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به "كاتی" ناوده‌بات و ده‌ڵێت "كورده‌كان ئامانجه‌كه‌یان له‌و شه‌راكه‌ته ئه‌وه‌یه پێداویستیه‌كان ئاماده‌بكه‌ن بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات "كورد له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق یان په‌یوه‌ندیكردن به توركیا، مه‌سعود بارزانی له‌ئێستادا بژارده‌ی په‌یوه‌ندی به توركیای بۆ گه‌لی كورد هه‌ڵبژاردووه".
ئێن ئارت تیڤی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر