Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ آبان ۱۵, جمعه

وه‌ڵامێک بۆ کاک شکار:- ئه‌و کاره‌ی که‌ بۆ سوپاس ده‌که‌ی نه‌کردنی باشتره‌.



وه‌ڵامێک بۆ کاک شکار:- ئه‌و کاره‌ی که‌ بۆ سوپاس ده‌که‌ی نه‌کردنی باشتره‌.

کاکه‌ شکار مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو هه‌میشه‌ ئه‌و‌ که‌سانه‌ن که‌ خۆیان له‌ کاری بێهوده‌یی و قسه‌ی زیاده‌ به‌دوور ده‌گرن، به‌ڕێز گیان پاش گوێگرتن له‌ قسه‌کانت له‌ لێزان نێت توشی سه‌رسوڕمان بووین، تۆ هه‌ر خۆت وه‌ڵامی قسه‌کانی خۆت داوه‌ته‌وه‌ له‌ نیوه‌ندی په‌یوه‌ندێ ته‌له‌فونیه‌که‌دا، ئاخر به‌ڕێزگیان تۆ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ نێردراوی له‌و کلیپه‌دا هه‌تا له‌ داهاتوودا ئیشت بده‌نێ له‌ کۆڕه‌ک تیڤی، تۆ بۆ کاری خۆت و نیشاندانی تواناکانی خۆت به‌شداریت کردووه‌، وه‌کو هه‌ر خۆشت ده‌ڵێت که‌ له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی باخان به‌شدار نه‌بوویت، ئیتر ئه‌م ناز و نوکه‌ چیه‌ به‌سه‌ر باخان و دایک باخان ده‌یکه‌ی، به‌ڕێز گیان له‌ هه‌موو جیهاندا وایه‌ که‌ خه‌ڵکی پاره‌ش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات له‌ کلیپی هونه‌رمه‌ندێکدا، پاشان تۆ باسی سوپاس ده‌که‌یت به‌ڕێزم باخان خۆ چاوپێکه‌تنی له‌گه‌ڵ نه‌کراوه‌ هه‌تا سوپاسی به‌شدار بوان بکات، به‌ڵکو بۆ شڕۆڤه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی پڕۆژه‌ که‌بووه‌، پاشان کاته‌که‌شی ته‌نها 10 ده‌قه‌یه‌ ئاخر چۆن له‌ 10 ده‌قه‌دا باسی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام سوپاس کراویت له‌ کاتی کاره‌کاندا ئینجا خۆت وه‌ته‌نیش گۆشتیشیان بۆ هێناویت!!!. وه‌ هه‌روه‌ها باخان به‌ڕون و ئاشکرا له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ چرا تیڤی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون خۆبه‌خشانه‌ کاریان کردووه‌ له‌ کلیپه‌که‌دا سوپاسی هه‌موویان ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که‌ سه‌رکه‌وتوو بوایه‌ ئه‌و کاته‌ قسه‌یه‌کی ترت ده‌کرد، به‌ڵام خۆت پێت خۆش بووه‌ که‌ به‌شداریت له‌ کلیپه‌که‌دا کردوه‌ که‌س زۆری لێ نه‌کردووی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ باسی وه‌فا و پشیله‌ ده‌که‌یت، له‌پاش ئه‌و هه‌مووه‌ خزمه‌ته‌ که‌ کراویت و به‌شی شێرت به‌رکه‌وتووه‌ له‌ کلیپه‌که‌دا که‌چی ئه‌وه‌نده‌ بێ مروه‌تی ده‌ڵێت وه‌فای به‌رامبه‌رم نه‌بووه‌!!! ئاشکرایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پشتی قسه‌کانی تۆ هه‌یه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ له‌ قسه‌ی که‌سێک ناچێت که‌ له‌ داهاتوودا بیه‌وێت پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌ک بێت وه‌ حه‌ز ئه‌که‌م باسی ئه‌وه‌ش بکه‌م که‌ به‌ڕێزت توانای خوێندنه‌وه و نووسینت نیه‌ به‌ زمانی کوردی ئیتر چۆن ده‌توانیت ببیت به‌ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌کی کوردی مانگه‌ شه‌و سه‌رله‌ ئێواره‌ دیاره‌، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌لێیت من په‌شێمانم که‌ به‌شداریم کردووه‌ له‌و کلیپه‌دا کوڕی باش سوار بوون عه‌یبێکه‌و دابه‌زین دوو عه‌یب. به‌ڕێزم سه‌باره‌ت به‌ داخوازیش ئه‌مه‌یان شتێکی ئاسایه‌ چونکه‌ ڕۆژانه‌ له‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ ده‌کرێت له‌و بڕوایه‌دا نیم که‌ باخان هیچ گوێی بداتێ چونکه‌ بۆخه‌ڵکی نژیت باشتره‌ له‌ ژیاندا، له‌ هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێت بڵێم باسی دواکه‌وتنی سه‌فه‌ره‌که‌ت ده‌که‌یت و که‌ بلیته‌که‌ت دواخست، به‌ڕێزم تۆ سه‌فه‌ره‌که‌ت دواخست له‌به‌ر خاتری کلیپ نه‌بوو ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ژوانت هه‌بوو له‌گه‌ڵ (ئارامۆ). به‌ڵام دیاره‌ له‌ کۆڕه‌ک پشت گوێ خرا کاراکانت بۆیه‌ داخی دڵی خۆت به‌ باخان ده‌ڕێژیت... ئه‌مانه‌ ته‌نها چه‌ند ڕێنمایه‌ک بوو بۆ به‌ڕێزت به‌ هیوام سودی لێوه‌رگریت له‌ داهاتودا بزانیت چۆن له‌ شوێنان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌که‌یت و چۆنیش قسه‌ ده‌که‌یت،، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆت.

عه‌بدول سه‌لام

کاراکته‌رێکی به‌شداربوو له‌ کلیپی।

---------------------------------------------------------

به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن به‌رده‌وام هه‌وڵی ناشرین کردنی ناوی که‌سانی تر ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تی که‌سانێک زۆرێک یان که‌م ناسراو بن و خه‌ڵک ئاشنایان بێت

.

چه‌ندین جار هه‌وڵیان داوه به کاره ناشرینه‌کانیان هه‌ره‌س به من و که‌سایه‌تیم بهێنن گه‌ر به هاک کردنی ئیمایلم بێت یان نوسینی بابه‌ت و ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر

.

به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ش پێم ڕاگه‌یه‌ندرا که که‌سێک به ناوی منه‌وه به ئیمایلی


kchi-halabja@hotmail.com

به ناوی

جنێو و قسه‌ی ناشرین بۆ که‌سانی تر ده‌نێرێت
Kanii halabja

هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌که‌م بۆ گشت خوێنه‌ران ڕون بکه‌مه‌وه که من له فه‌یس بووک 1 ئه‌کاونتم هه‌یه به ناوی کانی هه‌له‌بجه‌یی، وه هه‌ر که‌س و ناوێکی تر که به ناوی منه‌وه ئه‌کاونتیان دروست کردووه و وێنه‌ی منیان داناوه هیچ له‌وانه من نیم

.

له کۆتاییدا داوای لێ بوردن له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که به ناوی منه‌وه وشه‌ی ناشرینیان بۆ چو بێت یاخود دڵیان ڕانجا بێت

.

ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌ جۆره ڕه‌فتاره‌ش ئه‌که‌ن من پێیان ده‌ڵێم ئاوی ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت، من هه‌رگیز به‌م جۆره کرده‌وانه ناشکێم و ناتوانن به‌م ڕه‌فتاره به‌دخووانه هه‌ره‌س به که‌سایه‌تی من بهێنن

.

له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم بۆ گشت خوێنه‌رانی ئازیز

.

کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی

هۆڵندا

kany_awin@hotmail.com

هیچ نظری موجود نیست:

پست کردن نظر