Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱۶, پنجشنبه

ئاگاداركرنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له‌ به‌كیرگیراوانی رژیمی كۆماری ئیسلإمی له‌ لإین هێزه‌كانی له‌شكه‌ری پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌




ئاگاداركرنه‌وه‌ی كۆمه‌لێك له‌ به‌كیرگیراوانی رژیمی كۆماری ئیسلإمی له‌ لإین هێزه‌كانی له‌شكه‌ری پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌
هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یانده‌ رسمه‌یه‌كانی پێشوماندا رامانگه‌یاندبوو كه‌ ده‌بی به‌كیرگیراوانی كورد له‌ كوردستانی رۆژهه‌لإتی كوردستان وا دژ به‌ بزۆتنه‌وه‌ی رزگاری خۆازی گه‌لی كورد هه‌ڵده‌سورین واز له‌ هاوكاری ده‌مو .ده‌ستگاكانی رژیم بێنین له‌ كوردستان و بێگرنه‌وه‌ باوشی گه‌ڵ

بۆیه‌ له‌ 
درێژه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ ، هیزه‌كانی له‌شكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ره‌سمی له‌ شاری مه‌ریوان هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌لاح پائاهو ناسراو به‌ سه‌لإح نه‌ژماری ، عه‌لی فه‌تاحی و حه سن به‌رنامه‌ کوری گه‌وره‌ جاشی كوردستان ( جه‌لإل به‌رنانه‌) و كۆمه‌لیكتری تریاك فروش ئاگاردار كرانه وه كه‌ ئه‌گر ده‌س له‌ كرده‌وه‌ی خویان هه‌ڵ نه‌گرن ئه‌وه‌ به‌رپرسایه‌تی گیانی خویان به‌ ئه‌ستووی خویانه‌ و به‌ سه‌زای گه‌ل و شۆرش 
ده‌گه‌ێن.
لیره‌وه‌ وه‌بێری هه‌موان دینینه‌وه‌ كه‌ وه‌كوو نمونه‌ ره‌ئوف به‌رتنی و چه‌ند كسی تر تریاك فروش كه‌ چه‌ند سال پێش به‌ سه‌زای گه‌ل و له‌ ٌین هیزه‌كانی له‌شكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ كۆژران.
له‌شكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
 
--------------------------

قەرەیلان؛ ئەردۆغان بانگھێشتی گردی کۆنسەرڤا دەکات

سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان موراد کارایڵان ئاماژەی بەوە دەکات کە حکومەتی AKP بەھۆی گۆڕانی ھاوسەنگییەکانی ھەرێمی رۆژھەڵاتی ناوینەوە دەترسێ لەوەی کە گەلی کورد بگات بە ئازادییەکانی و "کۆنسێپتی سەرکوتکردن"ی خستۆتە بواری کردارییەوە و سەرۆک وەزیری تورک رەجەب تایب ئەردۆغانی بانگھێشتی گردی کۆنسەرڤا کرد، کارایڵان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ فورات نیوز وتی:"ئەگەر ئەردۆغان بێت و لەگردی کۆنسەرڤا جارێتی تر دیمەنێکی تر بدات بە رای گشتی، ئەوکاتە ھەرچییەک ئەو دەیڵێت راستە و ئەوانەی ئێمە دەیڵێین درۆن."

تەڤگەڕی گەریلاکان کە لەمانگی تەمووزدا لە شەمزینان دەستیان پێکرد، بەناوچەکانی بۆتانیشدا بڵاو دەبێتەوە و چاوی ھەموو کەیسێک لە قەندیلە، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان موراد کارایڵان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوان باقی گول ی دایەوە و راگەیاند کە ھەرێمێکی بەر فراوانی ھەر لە زاگرۆسەوە تا دێرسیم، لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندایە، کارایڵان دەستنیشانی کرد کە ئەوان لەبەرامبەر بە کۆنسێپتی نوێی دژی تەڤگەڕی کوردان، دەستیان بە "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ" کردووە و پەیامی گرنگی دا بە فورات نیوز.

کارایڵان سەرنجی راکێشایە سەر دیدارەکانی ئۆسڵۆی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک و دەستنیشانی کرد کە ئاکەپە کۆتایی بەو قۆناخە ھێناوە و وتی:"پێشکەوتن و گۆڕانکاری گرنگ لە ھەرێمەکەدا دێنە ئاراوە، ھەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە. دەوڵەتی ئاکەپە بینی کە لە قۆناخی ئۆسڵۆدا تەڤگەڕی کورد بەھێز دەبێت دەستی لێ بەردا." کارایڵان ئاماژەی پێکرد کە پێشکەوتنەکانی رۆژھەڵاتی ناوین کاریگەری لە قۆناخە کرد و وتی:"ئاکەپە چی کرد ؟. ئاکەپە بە پاڵپشتی ھێزەکانی رۆژئاوا لەدژی ئێمە تێدەکۆشی. لەلایەک لەگەڵ ئێران و سوریا رێدەکەوت و ھاوپەیمانی دەکرد، لەلایەکی تریشەوە ھاوپەیمانێتی لەگەل ئەمریکا و ناتۆ ھەبوو، تەنانەت لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئێران ھەندێک کۆنسێپتیان ھێنایە ئاراوە، ئەمە تا نیوەی ساڵی ٢٠١١ بەردەوام بوو. ئێران لەو چوارچێوەیەدا ھێرشی کردە سەر قەندیل، گەر سەرکەوتنی بەدەست بخستایە، ئەو کاتە ئەنجامێکی جیاواز دەھاتە ئاراوە، بەڵام لەو خاڵەدا حکومەتی ئاکەپە بڕیاری خۆی دا و بژارەی خۆی دەستنیشان کرد، بەکورتیەکەی پارادایمی خۆی گۆڕی."

لەبەردەوامی ھەڵسەنگاندنەکەیدا کارایڵان ئاماژەی بەوە کرد کە " ئەمە بەرخۆدانی پاراستن" ە و دەستنیشانی کرد کە لە ئاستی شەڕی گەلی شۆڕشگێریدان و سەرنجی بۆ رەوشی رۆژئاوای کوردستان راکێشا و وتی:" مادەم ھەموو کەسێک لە ھەرێمەکە ئازاد دەبێت، گەلی کوردیش ئازاد دەبێت، ھەوڵەکانی ئاکەپە لە ئێستادا بەم شێوەیەیە: ھەموو کەسێک روو لە گۆڕان دەکات و دەگۆڕێت، لە رۆژھەڵاتی ناویندا یەکلابوونەیەک بێتە ئاراوە، بەڵام پێگەی گەلی کورد وەکو خۆی بمێنێتەوە. نەخێر ئەفەنی، کوردیش چیتر دەیانەوێت بە ئازادی بژین و ئازد ببن، ھەنووکە ئەو سیستەمەی ھەیە و باڵادارە، سیستەمێکە و بە پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٢ دانراوە و بەردەوامە، ئەم سیستەمە چیتر بەسەردەچێت و دەڕزێت، ئەگەر ئەو سیستەمە بڕزێت، گەلی کوردیش لە سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن رزگاری دەبێت و ھیچ کەسێکیش ناتوانێت رێگری لەمە بکات، ئەمە شەپۆلێکی مێژووە و بەردەوام دەبێت."

کارایڵان لە بەردەوامی ھەڵسەنگاندنەکەیدا دەڵێت:" ھەوڵەکانی ئاکەپە پووچن، چونکە ئەویش ناتوانێ رێگری لەم شەپۆلەی مێژوو بکات، ھەڵبەت کوردانی رۆژئاوای کوردستان ئازاد دەبن، ئێستا شتێکی وەھا لە ئارادایە، لەوێ شاری عەزیز پشتیوانی دەکەن، ھەروەھا میمورج ھەیە، جەرابلوس ھەیە، باب ھەیە، ھەموو کەسێک شوێنی خۆی کۆنترۆڵ دەکات، کوردیش رێبەرایەتی عەفرین و کۆبانیان بەدەست دەخست، دەڵێن ؛ وەی ... چۆن کورد لەوێ دەبن بە بەڕێوەبەرایەتی .. و بەرھەڵستی دەکەن، دەڵێن ھێرش دەکەینە سەریان و ھەڕەشە دەکەن. ئەمانە دوژمنی کوردن، پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانن، ئەو بەرخۆدانەی کە ئەمڕۆ پەکەکە لەبەرامبەر بە داگیرکەری پێشەنگایەتی دەکات، بەرخۆدانێکی زۆر ھێژایە و بەھای نەتەوەیی ھەیە. بۆ کوردانیش زۆر واتادارە، چونکە ئەم بەرخۆدانەی پەکەکە بەرخۆدانی پاراستن و بەدەستخستنی ئازادییە. گەر ئەم بەرخۆدانەی پەکەکە نەبوایە، جارێکی تر گەلی کوردیان دەکردەوە بە کۆیلە." و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەو بڕوایەدا گەلی کورد ھەستی بەوە کردووە و دەزانێت و وتیشی:"لە رۆژئاوای کوردستان پەکەکە نییە، رۆحی پەکەکە ھەیە، رۆحی ١٥ی ئاب ھەیە، ھیچ کەس ناتوانێ نکۆڵی لەم راستییە بکات."

سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد کارایڵان سەبارەت بەو وتوێژانەی لەسەر ھەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکان دەکرێن و لەبارەی تەڤگەڕی گەریلاکان کە لەباکوری کوردستان دەستیان پێکردووە، ئەم زانیارییانەی دا:"تاکتیکی لێیدە ــ بمێنەرەوە لە تورکیا تاووتوێ دەکرێت، بەڵام ئێمە بەوەمان نەوتووە لێیدە ــ بمێنە، گەریلا ھەمیشە رێبازی لێیدە ــ رابکەی بەکارھێناوە، بەڵام ئەمەش تا ئاستێکە و لە ھەموو شوێنێک نابێت، بەڵام لە ھەندێ دەڤەر لێیدەدات و سەنگەری خۆی دروست دەکات و ھەرێمەکەش دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و ھەروەھا ئەو ھەرێمە تا دێت بەرفراوانتر دەکرێت."

کارایڵان دەستنیشانی کرد کە لە زاگرۆسەوە تا دێرسیم لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندایە و وتی:" ئەمڕۆ گەریلا لە زاگرۆس ــ بۆتان ــ دێرسیم و لە ھەندێک ھەرێمی بەرفراواندا کۆنترۆڵی خۆی بەھێزتر کردووە و ھەرێمی تەڤگەڕ و جموجۆڵی خۆی بەھێزکردووە، بەو ھەرێمانە دەڵێین، ھەرێمەکانی گەریلا. دەستمان بە ئاواکردنی ھەرێمی گەریلا کردووە. بێ گومان ئەمەش لە ھەر دەڤەرێک نابێت، واتا لە گەلێک شوێن و دەڤەر بەو شێوەیە دەبێت بەڵام سەرەڕای ھەموو شتێک گەریلا بە تەڤگەڕ دەبن."

کارایڵان سەرۆک وەزیری تورک تایب ئەردۆغانی بانگھێشتی گردی کۆنسەرڤای ناوچەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ کرد و وتی:" ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٠ ھاتە شەمزینان، ئەو و سەرۆک ئەرکانی ئەوسای سوپای تورک ھاتە گردی کۆنسێرڤا و تەماشای دەوروبەریان کرد و کۆنترۆڵیان کرد، با ئێستاش بێتەوە بۆ ئەو گردە، گەر تایب ئەردۆغان وەکو سەرۆک وەزیری کۆماری تورکیا جارێکی تر بێتەوە سەر گردی کۆسنێرڤا و لەو دیمەن و وێنەی بگرێت، ئەو کاتە ھەر شتێک ئەوان دەیڵێن راستە و ھەرشتێک ئێمە دەیڵێین درۆیە. بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی تری شەمزینان یاخود شوێنێکی تری کوردستان بگەڕێت و نەیەت بۆ گردی کۆنسێرڤا، کەواتە ھەموو ئەو شتانەی ئەوان دەیڵێن درۆن. ئەمە بڕوای منە. ئێمە ھیچ کاتێک نەمانوتووە شەمزینانمان بە تەواوی رزگارکردووە، بەڵام ھەرێمێکی بەرفراوانی شەمزینان لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە، با بێتە ئەو شوێنەی من وتم و ھەر خۆیشی دووساڵ بەر لە ئێستا ھاتبوو."

کارایڵان دەستنیشانی کرد کە پێویستە ھەموو کەس ئەم راستییە بزانێت کە قۆناخێکی مێژووییە و ئەرکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی گەلی کورد. ھەروەھا رایشیگەیاند کە چارەسەری بە بەرخۆدانی دێتە کایەوە و دەستنیشانی کرد کە لە باشوور (٥) ملیۆن کورد ھەن، تورکیا پێگەی کوردی لە باشوردا پەسەندکردووە و دانی پێدا ناوە، ناچاریشە دان بە پێگەی (٢٠) ملیۆن کورد لە باکوری کوردستاندا بنێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازییەکی بەمشێوەیەی لە گەلی کورد کرد:

" خوێندنگاکان کراون بە میکانیزمای بیانیکردن، ئەو زیھنییەتەی منداڵانمان لە خوێندنگاکاندا بیانی دەکات، مافی پەروەردە بە زمانی دایک نادات، دەڵێ وانەی بژاردە ھەیە، ھەندێک کەسیش ئەمە وەکو ماف دەبینێت، نەخێر ئەمە تەکتیکێکی پووچەڵە. ئەگەر وانەبێت، ئەمە کۆمەڵگایەکە، گەلێکە، رابردووێکی مێژوویی ھەیە، زمانێکی دەوڵەمەندیان ھەیە. دەبێ بە زمانی دایک پەروەردەی خۆیان ببینن و ئەمەش مرۆییانەترین مافی خۆیانە. ئەم گەلە ئەمڕۆکە لە جیھان پەسەند کراوە، بەڵام لە تورکیا دان بەم مافەدا نانرێت، مافێکی وەھا مرۆییانە بە نەبوو لە قەڵەم دەدات، کەواتە ئێمەش منداڵەکانی خۆمان نانێرین بۆ خوێندنگاکان. با گەنجان نەچن بۆ خوێندنگا، با ساڵێک نەچن، نەچین. پێویستە نیشتمانپەروەران بەو شێوەیە ھەڵسوکەوت بکەن، ئەمە شتێکی زۆر گرنگە، مادەم لە قۆناخێکی مێژوییداین، کەواتە پێویستە ھەموو پێویستییەکانی جێبەجێ بکەین. ھەر کەسێک بەخۆی بڵێت من کوردم، پێویستە جێبەجێی بکات."

کارایڵان داوای لە خێزان و بنەماڵەی کوردان کرد کە رۆڵەکانیان نەنێرن بۆ سەربازی و بانگەوازی لە گەنجانیش کرد کە تێکۆشانیان بەھێز بکەن و بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن.

--------------------
بە سەر هاتی کاک تەیب هوشیار
تازە هاتبوومە ئەم ئاپارتمانە .رۆژێک لە مارکێتی کۆڵان کەڵ و پەلم ئەکڕی،ژنێکی چارشێو بە سەری زۆر جوان سڵاوی لێ کردم .منیش جوابی سڵاوەکەم دایەوە..(گووتم رەنگە بە هەڵەی تێ گەیشتبێت)…دواتر لە رێ رەوەکە و پلەکانەکاندا ئەم خانمم دەبینی و هەموو جارێک سڵاوی دەکرد زانیم کە ئەویش لەو ئاپارتمانە ژیان دەکات،زۆر بە گەرم حاڵ و ئەحواڵی ئەپرسی و بزەیەکی زۆر جوان لە سەر لێوی بوو،رۆژێک لە دوای سڵاو و چۆنی چاکی گووتی:سڵاوی خێزانت بگەێنە.منیش گووتم:من بە تەنیا ئەژیم و زگوردم…چەن رۆژ دواتر زەنگی درگا لێ دراو و هەمان ژن بە کاسەیەک "سووپ"هاتە بەر درگا و گووتی:بۆ نێوەرۆ ئەوەم بۆ هێناوی کە بیخوێت.سپاسم کرد و "سوپ"ـەکەم گرت.
لە کۆبوونەوەی ئاپارتمانەکەدا مێردەکەیم بینی ناوی ئەکبەر بوو ، کورتە باڵا و گردەڵانە.پیشەی نەجاری و دارتاشی بوو.
ئەو ژنە بە هیچ شێوەیەک لە مێشکم دەر نەدەچوو،هەر بۆیە کەمێک پستەم کردە ناو هەمان کاسە کە هی خۆی بوو، بۆم بردەوە و سپاسم کرد،ئەویش گووتی سپاسی ناوێت فەرموو وەرە ژورەوە خۆم بە تەنیا لە ماڵم…منیش لە خوام بوو،هەر بۆیە چوومە ژورەوە…ئیتر پێکەوە دەسم
ان تێکەڵ کرد و هەموو جاڕێک کە مێردەکەی دەچوو بۆ سەر کار ئەویش سووچی درگاکەی بۆم دەکردەوە کە خۆم بکەم بە ماڵەوەدا.ماوەیەک بەو شێوە رۆیشت و تێپەڕی تاکوو ژنە لە گەڵ مێردەکەی چوون بۆ سەفەر و ماوەیەکی دیار نەبوون منیش خەریک بوو شێت ئەبووم ئەوەندە بێتاقەتی ژنەکە بووم،هەر لە خۆم دەپرسی ئاخۆ کەی دەگەرێتەوە؟
شەوی پێنج شەممە بوو کە لە گەڵ ئەکبەری مێردی گەڕانەوە،کاتێک ماشێنەکەی راگرت لە پارکێنگە زانیم،منیش لە خۆشیا نەمدەزانی چی بکەم.
بەیانی دەنگی کرانەوەی دەرگا هەستا کەمێ چاوەروانم کرد کە ئەکبەر دوور کەوێتەوە خۆم حازر کردبوو کە یەکسەر لە سووچی درگا برۆمە ژورەوە،بە پێی رووتی بە پلیکانەکاندا چوومە خوار و سەیرم کرد دەرگاکە کرایەوە،زۆر گورج و گوڵ خۆم کرد بە ژورەوەدا سەیرم کرد کەس لە ماڵ نییە، چووم خۆم کرد بە ژوری خەوەکەدا و خۆم دا بە سەر تەختەکەدا و لە پشتەوە باوەشم کرد پێیدا،سەیرم کرد ژنەکە زۆر قەڵەو بوو،مەچەک و قۆڵی زۆر قەڵەو ببوو…کە ئاوەڕی دایەوە ئەکبەر مێردی بوو،چاوی کردەوە و گووتی ئەرێ هەی بەڕەڵا چی ئەکەیت لە ماڵەکەی من و لە سەر جێگەکەی من؟،ها هەی هیچ و پۆچ؟
منیش کە زانیم پەنم داوە بێ یەک و دوو وتم: تکایە وەرە سوارم بە قنم ئەخورێ زۆرم بۆ هاتووە، دە تۆ خوا وەرە بمگێ!
ئەکبەر دەستی گرتم و هەڵی ساندمەوە و یەکێکی تێ هەڵدام و گووتی: برۆ دەرەوە هەی بەرەڵای هیچ و پۆچی قوندەر.
زۆرم شانس هێنا ، بە لای گوێما تێپەڕی ،
لەو حەفتەدا ماڵەکەم گۆڕی و لەوێ بارم کرد.
/////////////////


ئاژانسی كوردپا: كەشتییەك كە هەڵگری زیاتر لە100 كۆچبەر بوو، ئەمڕۆ لە زەریای "نیجە" لە نێوان توركیە و یوونان نوقم بوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی بەرچاو لە سەرنشینەكانی خنكان.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی حوڕییەت، هەتا ئێستا گەڕان بەدوای بێ‌ سەروشوێنەكانی ئەو رووداوە بەردەوامە و تەرمی نزیك بە 40 كەس لەناو ئاوەكە دەرهێنراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە لە كۆی ئەو 40 تەرمە دۆزراوە، 20 كەسیان هاووڵاتیی و (كۆچبەر)ی كوردستانی ئێرانن.

بە وتەی كۆچبەرە رزگار بووەكان سەرجەم سەرنشینەكانی ئەو كەشتییە دەیانهەویست لە رێگای ئاوەكانی نێوان توركیە و یوونانەوە بڕۆنە ئورووپا و لەوێشەوە بەرەو بریتانیا وەڕێ‌ بكەون.

ساڵانە لەناو ئاوەكانی نێوان توركیە و یوونان و هەروەها ئوسترالیا كۆمەڵێك كۆچبەرە كە بە مەبەستی پەنابەری روو لە وڵاتانی بیانی و بەتایبەت ئورووپا دەكەن، لەناو ئاودا دەخنكێن
////////////////////
 

لە شنۆ كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی هێزی ئینتزامیی حكوومەت گیانی لەدەست دا

ئاژانسی كوردپا: دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر لە دەورووبەری شنۆ، بووە هۆی گیان لەدەست دانی كۆڵبەرێك.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی 14 لەسەر 15ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكار لەسەر سنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاكەمدا كۆڵبەرێك بەناوی"ئیسماعیل كارگەر" كۆڕی رەحمان تەمەن 43 ساڵ و دانیشتووی گوندی "تاچیناوێ‌"ی سەر بە شاری شنۆ گیانی لەدەست دەدات.

هەواڵنێری كوردپا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شنۆوە رایگەیاندووە، تەرمی ئەو كۆڵبەرە لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە براوەتە شاری ورمێ‌و هەتا كاتژمێری 30/1ی هەمان شەو رادەستی بنەماڵەكەیان نەكراوەتەوە و دواتر نەیانهێشتووە تەرمەكەی بە جادەی شنۆ ـ ورمێ‌دا بەرنەوە و بە ناچاری تەرمەكەی بە جادەی نەغەدەدا براوەتەوە بۆ شارەدەێی نەڵۆس.

تەرمی ئیسماعیل كارگەر كاتژمێر 5ی سەر لەبەیانیی شەوی چوارشەممە رێكەوتی 15ی خەرمانان لەژێر چاوەدێری ئەمنیەتیدا لە گۆڕستانی "شێخاڵی"ی لە بەخشی نەڵۆس، شوێنی لەدایك بوونی بە خاك سپێردراوە.

هەواڵدەردی و سەرچاوە کوردییەکان بڵایان کردەوە، لە رۆژانی رابردووشدا لە دەورووبەری پیرانشار لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر ٤ کەس کوژراون و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام سەرچاوەکان هیچ ئاماژەیەکیان بە ناوی کوژراو و بریندارەکان نەکردبوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە خۆی یەک لەو کەسانە بووە لەو کاروانەدا حزووری هەبووە و رووداوەکەی لە نزیکەوە بینیوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردەپای راگەیاند" سەرلە بەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 12ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر لە شوێنێک بە ناوی "کونە رێی بازین" لە دەورووبەری پیرانشار كەسێك بەناوی "حەسەن سكرد ناسراو بە (حەسەن چاوشین) تەمەن 38 ساڵ و خێزاندار و كوڕی قاسم خەڵكی گوندی "نەڵێوان"ی سەر بە شاری شنۆ و دانیشتووی پیرانشار گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 2 حەفتەی رابردوودا تەنیا بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت، دوو كۆڵبەری كوردی خەڵكی شنۆ گیانیان لەدەست داوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر