Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲۲, چهارشنبه

رادیۆی کوردی سۆئید دوو ڕۆژنامەوانەکە ئازاد کران


Johan Persson och Martin Schibbye i etiopisk tv. Foto: Youtube

رادیۆی کوردی سۆئید دوو ڕۆژنامەوانەکە ئازاد کران

سەعات یەکی ئەم نیوەڕۆیە سەرەکوەزیران فرێدریک ڕەینفێلدت لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت سەبارەت بە ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکە دەڵێت ئەم بڕیارە دەرئەنجامی هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت و کاری باڵێۆزخانەی سویدی لە ئەتیوپیا هەروەها ڕۆڵ و فشاری چەند وڵاتێکی دیکەیە، بەڵام دەبێت ئاماژە بەوەش بدەین کە ئەم بڕیارەی حوکوومەتی ئەتیوپی کارێکی ژیرانەیە و ئەتیوپیا وڵاتێکە دەیەوێت ببێتە دەنگی ئەفەریقا و گوێ لە دەنگی وڵاتانی دونیا دەگرێت.



یوان پارشۆن و مارتین شیبی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکە ئازاد کراون و نیوەشەوی ڕابوردوو بە فڕۆکەیەک ئەتیوپیایان جێهێشتووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنێکی نەزانراو بۆ حەوانەوە نیشتوونەتەوە. ئازادکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە پاش چواردەمانگ زیندانی بەتاوانی کاری تیرۆریستی دێت لە ئەتیوپیا تا دوێنێ بەبۆنەی ساڵی نوێی ئەتیوپیا لەگەڵ چەندنین زیندانی دیکەدا بڕیاری لێخۆشبوونیان دەرچوو. باوکی یوان پارشۆن دەڵێت ئەوپەڕی شادوومانین.
هەرچی یوان پارشۆن ومارتیین شیبی خۆیانن هەر ڕێک دوای بڕیاری ئازادکردنیان لێدوانێکیان بە زمانی ئینگلیزی بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئەتیوپی دا و لەزاری شیبییەوە کە دەڵێت ئەوەی کە بێ بەڵگەی فەرمی سنووری وڵاتی ئەتیوپیم شکاندووە و هاوکاریم لەگەڵ گەریلاکانی دژ بە ڕژێمی ئەتیوپی کردووە گەورەترین هەڵەیە لەژیانما کردبێتم هەڵەێەک بوو کە خەریک بوو خۆمی تیا بچم.
ئازادکردنی یوان پارشۆن و مارتین شیبیی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە پاش چواردەمانگ زیندانی بەتاوانی کاری تیرۆریستی دێت لە ئەتیوپیا تا دوێنێ بەبۆنەی ساڵی نوێی ئەتیوپیا لەگەڵ چەندنین زیندانی دیکەدا بڕیاری لێخۆشبوونیان دەرچوو تادوێنێ نیوەی شەو نزیکەی سەعاتێک پاش سەری ساڵی نوێی ئەتیوپی بە فڕۆکەیەکی ئاسایی ئەتیوپیایان جێهێشتووە، سەعات حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش کەسوکاری دوو ڕۆژنامەوانەکە  لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا نوسیوویانە یوان پارشۆن و مارتین شیبیی ئێستا لە شوێنێک بۆ حەوانەوە نیشتوونەتەوە.  لە گفتوگۆی ڕادیۆی سوید لەگەڵ باوکی یوان کە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەردوو ڕۆژنامەوانەکە کردووە دەڵێت هەردووکیان زۆر شادوومانن بەڵام چەند ڕۆژێکیان دەوێت بۆ بینینی پزیشک و حەواندنەوە تا بتوانن چوایان بە میدیاکان بکەوێت و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدیش سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لە بلۆگەکەیدا بەدرێژی پرۆسەی هەوڵەکانی ئازادکردنی ئەو دووڕۆژنامەوانەی بڵاوکردۆتەوە و لەسەرەتای وتارەکەیدا نوسیویەتی کە تا ئێستا و لەبەر هەستیاری ئەو پرسە نەیویستووە باس لە وردەکاری ئەو هەوڵانە بکات تا کاتی خۆی هات و ئیتر ئێستا کاتییەتی. بیلدت هەروەها لە لێدوانێکیدا پاش هەواڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەوانەکە دەڵێت ئەم بڕیارە دەرئەنجامی سەبر و کارێکی دورودرێژە و سوپاسی حوکوومەتی ئەتویپی دەکەم و بەوهیوایەم ئیتر ئەمە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ و باشتر بۆ پەیوەندیەکانی نێوانمان. لە بلۆگەکەشیدا نوسیویەتی کە سوپاسی هەوڵەکانی ئەمەریکا وڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەم پرسە. ئاماژە بەوەش دەدات کە بڕیاری لێخۆشبوون لەلایەن سەرۆکوەزیران مێلێس زێناوی پێش ئەوەی لە مانگی ئاگوستیدا کۆچی دوایی بکات ڕێ خۆشکار بوو بۆ بڕیاری ئازادکردنیان لەلایەن سەرەکوەزیرانی نوێ هایلیماریام دێسالەنگ. 
هەر لەگەڵ ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەوانەکەدا پرسیار سەبارەت سەبارەت باری دەروونی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە کەوتۆتەوە، گەری لارشۆن پرۆفێسۆری بواری سایکۆلۆجی لە خوێندنگەی باڵای هێزی بەرگرییە لە کالستادەوە دەڵێت توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی زیندناییان چەشتووە و بێئاگابوون لەوەی کە چآرەنوسسیان چی لێ دێت دواتر کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی ئەو کەسانە جێماوە
بەڵام ئەوەی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەیە پێ دەچێت باریان باشتر بێت لە کاتێکدا بە بەردەوامی لە کاتی ئەو چواردە مانگ زیندانییەدا پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکار و باڵێۆزخانەی سویدی و مێدیاکان هەبووە ئەوە بۆ خۆی ئاسانکارییەکی باش بووە بۆ سووککردنی بارەکە لەسەر دەروونییان.
بەبیر دێنمەوە کە هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانی سویدی مارتین شیبی و یوان پارشۆن له‌ یه‌کی مانگی یولی پاردا به‌ برینداری له‌لایه‌ن سه‌ربازی ئه‌تیوپییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئوگاده‌ن ده‌ستگیر کران، هه‌ردووکیان به‌نایاسایی له‌ سۆماڵه‌وه‌ سنوری ئه‌تیوپیایان شکاندبوو و له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی به‌ره‌ی ڕزگاری (ONLF) بینرابوون ئه‌و به‌ره‌یه‌‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تیوپیاوه‌ به‌ تیرۆریست ناسراون. هه‌ربۆیه‌ به‌ تاوانی کاری تیرۆریستی و شکاندنی نایاسایی سنووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ 27 مانگی دێسه‌مبه‌ری ڕابوردوودا به‌یانزه‌ ساڵ زیندانی حوکم دران.
ئامانجی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ له‌و گه‌شته‌یان بۆ ئه‌تیوپیا به‌دواداچوونی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی (Africa Oils) ه‌ که‌ نیوه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی سویدییه‌وه‌ به‌ناوی (Lundin Petroleum) خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر