Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۱۳, دوشنبه

پزیشکێکی عێراقی دەست درێژی دەکاتە سەر ٧٨ ژنى ئێرانی



  پزیشکێکی عێراقی دەست درێژیدەکاتەسەر ٧٨ ژنى ئێرانی

هاوڵاتی
دادگایەکی وڵاتی ئێران یەکەم دانیشتنی بۆ دادگای کردنی ئەو پزیشکە عێراقییە دەست پێکرد کە دەست درێژی کردوەتە سەر چەند ژنێکی ئێرانی لە کاتێکدا بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەو پزیشکەیان کردووە.


ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاوی کردەوە، دادگایەکی ئێران دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوە لەو پزیشکە عێراقییە کە لە کاتی چارەسەرکردندا دەستدرێژی کردوەتە سەر ٧٨ ژنی ئێرانی، تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠ ژن لەوانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو پزیشکە تۆمار کردوە.
ئاژانسی فارس ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو پزیشکە لەگەڵ دایک و خوشکێکی لە وڵاتی ئێران دەژی و لەیەکێک لەگەڕەکە دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتەدا دەرمانخانەی ددانی هەیە و لە کاتی سڕکردنی نەخۆشەکاندا بەدەرزی تایبەتی دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر نەخۆشەکان.
ئاژانسی فارس نیوز چۆنیەتی ئاشکرا بوونی ئەو پزیشکەی بڵاوکردوەتەوە بەوەی کە یەکێک لە نەخۆشەکان لەلایەن پزیشکەکەوە هەڕەشەی لێکراوە ئەگەر کاری سێکسی لەگەڵ ئەنجام نەداتەوە ئەوا گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو دەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەم کارەی پزیشکەکەدا ژنەکە پەنا بۆ پۆلیس دەبات و پزیشکەکە دەستگیر دەکرێت و دان بەسەرجەم کارەکانیدا دەنێت.
hawlati.co
///////////////////////

باوکی کریستاڵ هەڕەشە لە هەڵکەوت زاهیر دەکات

هاوڵاتی
باوكی‌ كچه‌ گۆرانیبێژ كریستاڵ داوا له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ر ده‌كات ده‌ستبه‌رداری‌ كچه‌كه‌ی‌ بێت و هه‌ڕه‌شه‌شی‌ لێده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ ئه‌و داواكارییه‌ی‌ نه‌داته‌وه‌.
گۆڤاری‌ هۆنیا كه‌ گۆڤارێكی‌ هونه‌رییه‌ بڵاویكردوەتەوە کە هێمن خورماڵی‌ باوكی‌ كریستاڵ له‌ نامه‌یه‌كدا بەهەڵکەوت زاهیری رایگه‌یاندووه‌ كاتێك كچه‌كه‌ی‌ پێی وتووە ناوی‌ خۆی‌ له‌ كانیاو بگٶڕێت بۆ كریستاڵ و به‌نیازه‌ له‌ كاری‌ نواندنه‌وه‌ ڕوو له‌ گۆرانیبێژی‌ بكات پێی راگه‌یاندووه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌و “كریستاڵ ده‌نگی‌ خۆش نییه‌ و توانای‌ گۆرانی‌ وتنی‌ نییه.‌”
باوكی‌ كریستاڵ راشیگه‌یاندووه‌ ده‌بێت هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ستبه‌رداری‌ كریستاڵی‌ كچی‌ بێت و ده‌ڵێت “رێگایی یاسایی له‌دژی‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گرمه‌ به‌ر، ئه‌گه‌ریش وازی‌ لێ نه‌هێنێت به‌ عه‌شایه‌ری‌ یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه”
/////////////////////

ئێران ٤ کۆڵبەری کورد دەکوژێ, ,

هاوڵاتی
بەهۆی دەستڕێژی گولەوە کەلەلایەن سەربازەئێرانییەکانەوە کراوەتە سەر کاسبکارەکان ژمارەیەک کاسبکار کوژراون و چەند کاسبکارێکیش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی نوچەو شرۆڤەی ڕۆژ رایگەیاندووە کە دوێنێ لە سەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک شاری پیرانشارەوە گرووپێکی ١٦ کەسی لە کوڵبەرانی کورد دەکەونە بەر هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە و بە هۆی دەسڕێژی گولەی ئەوانەوە بە لانی کەمەوە ٤ کوڵبەر کوژراون و ١١ تریش بریندار بوونە.
ئەو ئاژانسە رایدەگەیەنێت کە ٣ لە کوڵبەرەکان دەس بە جێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لە دەست داوە و ئەویتریشیان چەند کاتژمێرێک دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. یکێک لە کوژراوەژان کە ناوی “حەسەن چاوشینە” خاوەن سێ منداڵە و خەڵکی گوندی نەڵیوانی سەر بە شاری پیرانشارە. هەروەها هێزە ئەمنیەکان ڕێگرییان لە بنەماڵەی حەسەن چاوشین کردووە کە لە نێو شاردا پرسەی بۆ دابنن و رایانگەیاندووە کە دەبێت تەرمەکەی بگوازرێتەوە بۆ شوێنی لە دایک بوونی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر