هیومن ڕایتس به تورکیا، چی تر چاوپۆشی له کوشتنه‌کان و بێ سه‌روشوێن چووکان له 1990 کاندا نه‌کرێت
رادیۆ کوردی دەنگی ئەمریکا
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له
پێشێلکارییه‌کانی جدی له پاش کوده‌تای مانگی 9ی ساڵی 1980 و به‌دژی دانیشتوانی
مه‌ده‌نی کورد له1990 کاندا کراون، له کاتی شه‌ڕی نێوان حکومه‌ت و چه‌کدارانی پارتی
بهربهندکراوی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) قه‌ت به‌رپرسیار نه‌کراون
ڕاپۆرته‌که له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ55 که‌س له ستانی شرنخ نوسراوه که
که‌سوکاریان کوژرابوون یا بێ سه‌روشوێن بوون له لایه‌ن که‌سانی به‌رگومانی حکومه‌ت له سه‌ره‌تای 1990 کاندا. به پێی ڕاپۆرته 67 لاپه‌ڕه‌ییه‌که له ژێر ناوی،" کات بۆ داد: کۆتایی هێنان به چاوپۆشیکردن له کوشتنه‌کان و بێ سه‌روشوێن چووکان له تورکیا له 1990 کاندا،" به ده‌یان له که‌سوکاری قوربانییه‌کان گوتویانه زۆر ترسابوون شکایه‌ت بکه‌ن یانیش ئه‌گه‌ر شکایهتیشیان کردبایه، هیچ لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ده‌کرا.
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پێشنیازی تر، ڕاپۆرته‌که داوا ده‌کات په‌رله‌مانی تورکیا کۆمسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان پێکبهێنێت تا له پێشێلکارییه‌کانی ڕابردوو بکۆڵێته‌وه.
سه‌باح ئه‌دین کورکماز پارێزه‌ری دانیشتوی دیاربه‌کر له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی ده‌ڵێت،" به من قه‌ناعه‌تی ،به پێی پێواره‌کانی مافه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه ڕووداوانه، ئه‌م کوشتنانه کوشتنی ئاسایی نه‌بوون، به بیری سیاسی کرابوون، تاوانی سیاسین جابۆیه ئه‌مانه تاوانی دژ مرۆڤایه‌تین. ئه‌م مرۆڤانه له‌به‌ر بیراوڕایان، له‌به‌ر جودابیریان، له‌به‌ر ڕه‌گه‌زیان کوژران ، جابۆیه ئه‌م تاوانانه دژی مرۆڤایه‌تین و به پێی پێواره‌کانی مافه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ دوامۆڵه‌تی کات و زه‌مان بۆ تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی نیـیه.
وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌دین کورکمازdengiamerika.com
----------------------------
له ئه‌لکێ زیاتر له 50 سه‌رباز کوژران و کۆپته‌رێک تێکشکێنرا
له ئه‌نجامی "ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕی شه‌هید نودا و شه‌هید عادل" که گه‌ریلاکانی HPG له رۆژی 2ی ئه‌یلول له‌ناوچه‌ی ئه‌لکێی سه‌ر به شاری شڕنا‌خ ده‌ستیان پێ‌کرد، به‌لانی که‌م (50) سه‌رباز، پۆلیس و تیمی تایبه‌ت کوژراون. زانرا که گه‌ریلاکان داویانه به‌سه‌ر ماڵی قایمقامدا و ماڵه‌که‌یان پشکنیوه، سه‌رجه‌م پۆلیسه‌کانی پارێزوانی قایمقام کوژراون و
له ئه‌نجامی "ته‌ڤگه‌ڕی شۆڕشگێڕی شه‌هید نودا و شه‌هید عادل" که گه‌ریلاکانی HPG له رۆژی 2ی ئه‌یلول له‌ناوچه‌ی ئه‌لکێی سه‌ر به شاری شڕنا‌خ ده‌ستیان پێ‌کرد، به‌لانی که‌م (50) سه‌رباز، پۆلیس و تیمی تایبه‌ت کوژراون. زانرا که گه‌ریلاکان داویانه به‌سه‌ر ماڵی قایمقامدا و ماڵه‌که‌یان پشکنیوه، سه‌رجه‌م پۆلیسه‌کانی پارێزوانی قایمقام کوژراون و
کۆنترۆڵی سه‌رجه‌م رێگاکانی ناوچه‌که له ده‌ستی گه‌ریلاکاندایه. به‌پێی زانیارییه‌کانی ANF کۆپته‌رێکی سوپای تورک تێکشکێنراوه.
--------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر