"کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسدارن لە شەڕو پێکدادان لە گەڵ پەژاک
"
NNSROJ: بەشی "پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای شەهیدانی ئازەربایجانی غەربی" لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند کە دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە ئەنجامی پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی پەژاک لە ناوچەی سەردەشت کوژراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٦ی سێپتامبر)، سوپای شەهیدانی ئازەربایجانی غەربی رایگەیاند کە دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ناوەکانی "فەرشید بەهاری" خەڵکی شاری میاندواو و "دلێر محەمەد رەحیمی" خەڵکی شاری سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سەر بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کوژراون.
سەرهەنگ "یوسف حەق دوست" جێگری تەبلیغاتی سوپای شەهیدانی ئازەربایجانی غەربی وێڕای پشت راست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی "ئیرنا"ی راگەیاند کە ئەو دوو ئەندامەی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سەر بە پەژاک و کوژراون.
لە بەیاننامەکەی سوپا و قسەکانی ئەم بەرپرسەی سوپا دا هیچ ئاماژەیەک بە کاتی رووداوەکە نەکراوە.
لە لایەکی دیکەوە، هەواڵنێری "ئیسنا"ش چەند سەعات بەر لە هەواڵنێری ئیرنا هەواڵەکەی رووماڵ کرد و لە زاری هەمان ئەو بەرپرسەوە هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی سوپای لە لایەن پەژاکەوە وە درۆ خستبۆوە.
ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی ئەو کەسانە گوتی "شەهیدبوونی دوو پاسدار لە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی گرووپە دوژمنەکانەوە بە هیچ شێوەیەک راست نییە.. بەڵکوو رۆژی یەکشەممە دوو پاسداری ئێمە لە کاتی کارکردن بۆ پڕۆژەی ئاوەدانی لەو ناوچەیە وە سەر مین پەڕیون و گیانیان لە دەست داوە."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا گوتی: "مەسەلەی جموجوڵی ئەو گرووپە بانگەشەیە و بەداخەوە هەندێک کەس لە کۆمەڵگا دا پەرە بەم بانگەشانە دەدەن. تەنانەت سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیەی لە سەردەشت کەوتە خوارەوە، ویستیان وا نیشان بدەن کە لە لایەن ئەم گرووپەوە کەوتۆتە خوارەوە، لە کاتێکدا رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئاساییە و لە هەموو شوێنێک روو دەدا."
سەرباری ئەم قسانە، سەرهەنگ یوسف حەق دوست چەند سەعات دواتر لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئیرنا تەئکیدی کردەوە کە ئەم دوو کادیرەی سوپا لە شەڕی پەژاک دا کوژراون و دەڵێ "دوابەدوای شەهیدبوونی ئەم دوو کەسە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە گۆیا وە سەر مین پەڕیون و شەهید بوون، لە کاتێکدا کە بریندارانی تەقینەوەی مین دوو کەسی ترن کە ئێستا لە نەخۆشخانەن."
شایانی باسە ماوەیەک لەوە پێش، کەسێکی تری سەر بە هێزەکانی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی بە ناوی "محەمەد خواجە وەند" لە ناوچەیەکی سنووری شاری بانە کوژرا.
هەروەها سەرەتای بەهاری ئەمساڵ چەند کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارن لە هەورامان لە لایەن پەژاکەوە کوژرابوون. ئەوە لە کاتێک دایە کە پاش کۆتایی هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر چیاکانی قەندیل، ئاگربەستێکی دوو لایەنە لە نێوان هەر دوو لا دا پێکهاتبوو.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=2975&ID_map=23
-------------------------
دهیان كۆچبهری كورد له دهریای ئیجه دهخنكێن
بههۆی كهوتنهژێرئاوی كهشتییهكی نهفهرههڵگر له لێوارهكانی شاری ئهزمیر له دهریای ئیجه، 58 كهس خنكا كه به وتهی میدیاكانی توركیا "زۆربهیان كۆچبهری نایاسایی كوردی عێراقیو سورین
ئاژانسهكان، ئاوێنهنیوز: بهپێی راگهیاندنهكانی ئهو وڵاته
كهشتییهكه نزیكهی 100 كهسی تێدا بووهو توانراوه42یان رزگاربكرێنو ئهو 58 كهسهكهی تر خنكاون.
ئهوهشیان بڵاوكردهوه"كۆچبهرهكان ههڵگری رهگهزنامهی عێراقیو سوریینو سهر بهنهتهوهی كوردن.
ئاماژهیان بۆ ئهوهشكردووه، كهشتییهكه كۆچبهری نایاسایی
ههڵگرتووهو زۆربهیان ژنو منداڵ بوونو له ههوڵی ئهوهدا بوون خۆیان بگهیننه وڵاتانی ئهورپا.
awene
.----------------------
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر