Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۱۷, یکشنبه

باوکی گیان‌ به‌خت‌ کردوو شیرین علم هولی بونه‌ی نه‌خوشی له ته‌مه‌ن 50 سالی کوچ دوایی کرد

تسلیت به خاک کردستان پدر شیرین پدر دختر قهرمان کرد در گذشت




باوکی گیان‌ به‌خت‌ کردوو شیرین علم هولی بونه‌ی نه‌خوشی له ته‌مه‌ن 50 سالی کوچ دوایی کرد.پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ ی و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری عه‌له‌م هولی ده‌که‌ ین و خۆمان به‌ شه‌ریکی خه‌متان ده‌زانین ...

پدر جانباخته گرامی شیرین علم هولی به اثر بیماری در سن 50 سالگی در گذشت . تسلیت میگویم به همه جانباختگان راه آزادی و دمکراسی و خود را شریک غمتان میدانیم .
--------------------------
تسلیت به کردستان خاک کردستان تسلیت ملت کرد خانواده عزیز خاکزاده دوستان و رفیقان عزیز تسلیت عزیز نامش و نشانش برای همیشه در اذهان ملت کرد باقی خواهند ماند چرا چون به دشمن یک کلام بیشتر نگفت آن هم گفت نه من خون خویش را فدای ملتم میکنم ننگ را نمیپذیرم تسلیم یعنی مرگ انسان دوبار میمیرد وقتیکه تسلیم ظالمان شد خودش یعنی مرگ اما مرگی که بدست ظالمان باشد عزیز زنده است با تشکر ساموئیل کرماشانی



-------------------

هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕوكاردا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ تورك به‌تایبه‌ت فاشی‌‌و ناسیۆنالیزمه‌ توندڕه‌وه‌كانیان په‌رده‌پۆشی‌ ئه‌م واقیعه‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت ئۆجه‌لان ته‌نها وه‌ك به‌رپرسی‌ تاقمێكی‌ تیرۆریست‌و له‌یاسا راكردو نیشانبده‌ن، كارێك بكه‌ن له‌قورسایی‌ سه‌نته‌ری‌ سیاسه‌تی‌ كورده‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌نارێكی‌ پشتگوێخراوی‌ ببه‌ن، به‌ڵام واقیع‌و راستیه‌كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌و ئۆجه‌لان له‌زیندان بووه‌ته‌ مه‌هاتما (رۆحێكی‌ مه‌زن)ی‌ كورد.

تاڵه‌بانی‌‌و نه‌خشه‌ڕێگای‌ ئازادكردنی‌ ئۆجه‌لان

بڕوا به‌رزنجی‌

پێش سێ‌ مانگ له‌ئێستا وتارێكم نوسی‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌وڵه‌ نهێنیه‌كان بۆ ئازادكردنی‌ ئۆجه‌لان، ئه‌و وتاره‌ له‌ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسۆو دواتریش گۆڤاری‌ (هه‌فتانه‌) كردیانه‌ راپۆرتێك به‌بێ‌ ئاماژه‌كردن بۆ وتاره‌كه‌، به‌ڵام ئێستا باسه‌كه‌ گه‌رم بووه‌و لێدوانی‌ ره‌سمیش له‌وباره‌وه‌ ده‌درێت، تاڵه‌بانی‌ هه‌فته‌ی‌ پێشو له‌دیدارێكی‌ كه‌ناڵی‌ (IMC)ی‌ توركی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌گۆڕینی‌ شوێنی‌ ئۆجه‌لان‌و گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌سته‌مبوڵ كرد. دواتریش ئه‌ردۆگان‌و گویل-یش باسیان له‌گفتوگۆی‌ نێوان ده‌وڵه‌ت‌و په‌كه‌كه‌و ئه‌نقه‌ره‌و ئامرلی‌ كرد.

پێشتریش، ئه‌حمه‌د تورك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ ناسراوی‌ كوردو ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا، رایگه‌یاند پێده‌چێت (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) ئازاد بكرێت‌و ئۆتۆنۆمی‌ بدرێت به‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ باكور. ئه‌م لێدوانه‌ی‌ تورك دوای شكاندنی‌ بایكۆتكردنی‌ سوێندی‌ په‌رله‌مانی‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان دێت. ئۆجه‌لان كه‌ سه‌رۆك دامه‌زرێنه‌ری‌ په‌كه‌كه‌و سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ كورده‌ له‌باكور پاش (12) ساڵ زیندانیش، به‌ڵام تا هه‌نوكه‌ سه‌نته‌ری‌ سیاسه‌تی‌ كورده‌كانه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕوكاردا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ تورك به‌تایبه‌ت فاشی‌‌و ناسیۆنالیزمه‌ توندڕه‌وه‌كانیان په‌رده‌پۆشی‌ ئه‌م واقیعه‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت ئۆجه‌لان ته‌نها وه‌ك به‌رپرسی‌ تاقمێكی‌ تیرۆریست‌و له‌یاسا راكردو نیشانبده‌ن، كارێك بكه‌ن له‌قورسایی‌ سه‌نته‌ری‌ سیاسه‌تی‌ كورده‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌نارێكی‌ پشتگوێخراوی‌ ببه‌ن، به‌ڵام واقیع‌و راستیه‌كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌و ئۆجه‌لان له‌زیندان بووه‌ته‌ مه‌هاتما (رۆحێكی‌ مه‌زن)ی‌ كورد. هه‌وڵی‌ ئازادكردنی‌ ئۆجه‌لان، ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ باس‌و بیركردنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ توركه‌كانه‌. به‌پێی‌ زانیاری‌ تایبه‌تی‌ من (وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك) له‌مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر داوای‌ ئۆجه‌لان له‌ڕێگه‌ی‌ نامه‌یه‌ك كه‌ به‌ پارێزه‌ره‌كه‌یدا بۆی‌ ناردبوو، داوای‌ بینینی‌ تاڵه‌بانی‌ كردبوو، تا له‌نزیكه‌وه‌ له‌زیندانی‌ (ئیمرالی‌) گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ بكات‌و ببێته‌ ناوبژیوانی‌ نێوان ئیمرالی‌‌و ئه‌نقه‌ره‌، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌و سكرتێری‌ گشتی‌ (ی‌.ن.ك) دور له‌چاوی‌ میدیاكان سه‌ردانی‌ توركیای‌ كربوو تا چاوی‌ به‌ئۆجه‌لان بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی‌ میت‌و باڵی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌بیانوی‌ هێشتا زووه‌ بۆ دیدارێكی‌ له‌وشێوه‌، تاڵه‌بانی‌ نه‌یتوانی‌ ئۆجه‌لان ببینێت، به‌ڵام له‌گفتوگۆكانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ باس له‌سه‌ردانی‌ دووباری‌ كراوه‌ له‌م هاوینه‌دا (كه‌ پێده‌چێت ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌دوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌‌و چونی‌ فراكسیۆنی‌ كوردی‌ بێت بۆ ناو په‌رله‌مان). هه‌ر له‌وگفتوگۆیانه‌دا ئه‌وان رایه‌كی‌ تاڵه‌بانییان پێ په‌سه‌ندبوه‌و پێده‌چێت وه‌ك نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بۆ ئازادكردنی‌ ئاپۆ جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، نه‌خشه‌ رێگه‌كه‌ خۆی‌ له‌ئازادكردنی‌ ئۆجه‌لاندا ده‌بینێته‌وه‌ به‌دوو قۆناغ، قۆناغی‌ یه‌كه‌م: بردنی‌ ئۆجه‌لانه‌ له‌زیندانی‌ ئیمرالییه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ یان ئه‌سته‌مبوڵ‌و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی‌ له‌ماڵێكدا، واته‌ له‌زیندانه‌وه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتن‌و چاودێریی‌، به‌شێوه‌یه‌ك خانه‌واده‌و دۆستانی‌ بتوانن سه‌ردانی‌ بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها كاری‌ سیاسی‌ لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، دیاره‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌یش ته‌نها به‌شێوه‌ راسته‌وخۆكه‌ی‌، ئه‌گه‌رنا ئێستایش ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ تورك به‌باڵی‌ سیاسی‌‌و سه‌ربازییه‌وه‌ له‌گفتوگۆو دانوستانی‌ سیاسیدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ زیندانی‌. قۆناغی‌ یه‌كه‌میش له‌به‌رئه‌و حاڵه‌ته‌ سایكۆلۆژییه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركه‌ كه‌ چه‌ندان ساڵه‌ بۆ خۆیان‌و خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌یان دروست كردوه‌، كه‌ ئۆجه‌لان تیرۆریست‌و دژی‌ وڵات‌و گه‌له‌، بۆیه‌ ناكرێت یه‌كسه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ ئازادی‌ كه‌ن‌و بڵێن راستمان نه‌كرد.

قۆناغی‌ دووه‌می‌ نه‌خشه‌ رێگه‌كه‌ ئازادكردنی‌ ته‌واوی‌ ئۆجه‌لانه‌، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ له‌و گفتوگۆیه‌ی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیاو ئۆجه‌لان، باوه‌ڕهێنانی‌ توركه‌كانه‌ به‌وه‌ی‌ یه‌كێك له‌ڕێگاكانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد، ئازادكردنی‌ سه‌رۆكی‌ په‌كه‌كه‌یه‌، كه‌ له‌ڕاستیدا گرنگترین شتێكه‌ له‌ئێستادا بكرێت، تا سیقه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و كه‌شوهه‌وای‌ گفتوگۆی‌ جدی‌‌و ئازاد دروست بكات‌و بینینی‌ یه‌ك وه‌ك دوژمن كاڵ بكاته‌وه‌ یان نه‌یهێڵێت، بۆیه‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ ئه‌حمه‌د تورك راست‌و دروست‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ واقعی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان سه‌رۆكه‌ زیندانیه‌كه‌ی‌ نێو زیندانی‌ ئیمرالی‌‌و سه‌رۆك‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ نێو كۆشكه‌كانی‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌. كه‌شوهه‌وای‌ ئێستای‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵات‌و به‌تایبه‌تی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و دراوسێی‌ توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ توركیا، بوه‌ته‌ هێزێك پاڵ به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركه‌وه‌ ده‌نێت به‌ره‌و رێگه‌ی‌ ناچاریی‌، كه‌ رێگه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورده‌، له‌نێویشیدا ئازادكردنی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ئه‌و هێزه‌ له‌كه‌شوهه‌واو ژینگه‌یه‌كه‌وه‌ كۆبۆته‌وه‌ كه‌ چیتر توركیاو ناسیونالیزمی‌ توندڕه‌وی‌ توركی‌ ئه‌و گورگه‌ كه‌ڵبه‌داره‌ نییه‌ كه‌ ناویان ده‌برد.



//////////////////

یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان سبه‌ینێ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

بۆ ئیدانه‌كردنی تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، چالاكوانی كوردی سوریا به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ خۆپیشاندانێك له‌لایه‌ن یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ولێر سازبكرێت.


هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، زانا رۆستایی به‌ سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "سبه‌ینێ 10/10، ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین‌و ئه‌ندامانی ئێستای په‌رله‌مان پێكدێت، له‌به‌رده‌م بینای یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران رێپێوانێك بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ولێر سازده‌كه‌ین‌و سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یاداشتێكی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ مۆڵه‌تی یاساییان وه‌رگرتووه‌‌و ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌‌و "له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پشتگیری خۆمان بۆ شۆڕشی ره‌وای خه‌ڵكی سوریا‌و كوردانی رۆژئاوا راده‌گه‌یه‌نین".

رۆژی هه‌ینی رابردوو مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، سه‌ركرده‌‌و هه‌ڵسوڕاوی كوردی سوریا له‌ هێرشێكی تیرۆریستی له‌ شاری قامیشلی كوژرا‌و كوڕێك‌و یه‌كێك له‌هاوڕێكانیشی برینداربوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر