Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۱۷, یکشنبه

فارس تەمۆ: ئەیانویست باوکم بفڕێنن بەلام باوکم بەرگیری لە خۆی کرد و جا شەیدیان کرد


فارس تەمۆ: ئەیانویست باوکم بفڕێنن بەلام باوکم بەرگیری لە خۆی کرد و جا شەیدیان کرد

کوڕێکى مشعەل تەمۆ رێبەرى سیاسی کورد لە رۆژئاواى کوردستان کە ئێواره‌ی‌ هه‌ینی لە قامیشلۆ تیرۆرکرا، زانیارى نوێی لەبارەى تیرۆرکردنى باوکییەوە ئاشکراکرد.


فارس ته‌ممۆ، ئه‌ندامی ره‌وتى دوارۆژى کورد له‌ سوریا و کوڕی مشعه‌ل ته‌مۆ لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمەریکا باس لەوەدەکات، پێش ئەوەى باوکى بکوژرێت چەند چەکدارێک چونەتە ماڵەوەیان بۆ ئەوەى بیڕفێنن.

هەروەها دەڵێت کە باوکى بەرگرى کردووەو رێگەى نەداوە بیڕفێنن بۆیە چەکدارەکان تەقەیان لێکردووەو کوشتویانە.

فارس ئاماژە بەوەشدەکات برایەکى خۆى داوە بەسەر باوکیدا تا رێگرى بکات لە کوشتنى، بەڵام ئەویشیان بریندارکردووە.

بەوتەى فارس، رۆژى تیرۆرکردنەکەى باوکى بەنیازبووە بە قاچاخ بچێتە تورکیا چونکە پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتمانى سوریا “باوکم دوو کاتژمێر رۆیشتنەکەى دواخست، حه‌زى ده‌کرد خۆپیشاندانى هه‌ینى به‌ چاوى خۆى ببینێ، به‌ڵام دیاره‌ هێزه‌کانى سوریا زانیویانه‌ ئه‌و ده‌بێته‌ سه‌رۆکى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ بۆیه‌ به‌ر له‌وه‌ى له‌ سوریا ده‌ربچێ تیرۆریان کرد”.

فارس ته‌مۆ تیرۆر کردنى باوکیشى خسته‌ ئه‌ستۆى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆکى سوریا “له‌ سوریا به‌س به‌شار ئه‌سه‌د دوژمنى ئێمه‌یه‌”.

مشعه‌ل ته‌مۆ رێبه‌ری‌ سیاسی له‌رۆژئاوای‌ کوردستان، ئێواره‌ی‌ هه‌ینی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی‌ ده‌مامکدراه‌وه‌ له‌ شاری‌ قامیشلۆ تیرۆرکرا.

ته‌مۆ له‌دایکبووی‌ ساڵی‌ 1968، له‌ 11-5-2009 ده‌ستگیرکرا و بۆ سێ ساڵ و نیو حوکم درا، له‌رۆژی 2-6-2011 له‌ زیندان ئازادکرابوو.
-------------------
بەدەپە: لەماوەی دوو ساڵدا حه‌وت هه‌زار و 748 کەس دەستگیركراوه‌


[9:41] 11/Oct/09


هه‌ولێر9 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر (PNA)- لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو پارتی ئاشتی و دیموکراسی ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەئەندام و دۆست و لایەنگری ئەوانن و بەناوی کەجەکەوە دەستگیرکراون، مەرال دانش دەڵێت لە ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ تائێستا حەوت ھەزار و حەوت سەد و چل و ھەشت کەس دەستبەسەر کراون.


مەرال دانیش کە بەرپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و جێگری سەرۆکی بەدەپەیە دەڵێت، " لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا (چوار ھەزار و 148) کەس دەستبەسەرکراون و ھەزار و پێنج سەد و چل و ھەشت کەسیش دەستگیرکراون.

هه‌روه‌ها وتی، لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیەی لەدژی ئەندامانەی ئێمەدا بەڕێوە دەچێت ٢ سەرۆکی ئەنجومەن ٤ جێگری سەرۆک ئەنجومەن و ٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ١٠ شارەوانی و ٨ جێگری سەرۆکی شارەوانی و ٢ جێگری شارەوانی تر لە ٢٣ ئەیلول ھەتائێستا لەئیزمیر و ٣٠ بەڕێوەبەری تری پارته‌كه‌مان دەستگیرکراون.


مەرال دانش زیاتر دەڵێت، لە ٢٢ی ئەیلول لەشەرناخ ٣ سەرۆک شارەوانی و ٤٧ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون لە ٢و٣ی ئەم مانگە لەئامەد یەک ژمێریاری گشتی ٢ ئەندامی بەدەڵە ١ جێگری ھەڤسەرۆکی گشتی بەدەپە و ٥ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی شار و ١ جێگری سەرۆکی شار وئەندامێكی ئەنجومەنی شار و دەستگیرکراون، ماڵپه‌ڕی (فورات نیوز) گواستیه‌وه‌.

بەرپرسەکەی ڵارتی ئاشتی دیموکراسی ئاماری شاری دێرکیشی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە لە٣ی ئەم مانگە شارەوانی دێرک و ٧ ئەندامی تری ئەنجومەنی بەدەپە سەرۆکی ١٤ ناوچان ١٣ بەڕێوەبەری شار ٩ بەڕێوەبەری تر لەئەستەمبوڵ دەستگیرکراون لەئامەدیش ١١٥ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستبەسەرکراون و لەمێرسینیش ١٢٠ کەس دەستبەسەرکراون ٥٤کەس لەئێستادا دەستبەسەرن.

و له‌لایه‌كی تر 4 به‌رێوه‌به‌ری شار و ئەندامێكی ئەنجومەنی ڵارته‌كه‌مان و ٢ سەرۆکی ناوچەیی بەدەپە و ٢٠ کەسی تر دەستگیرکراون، لەتەتوانیش ١١ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون.

هه‌روه‌ها موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕەتیکردەوە کەئەوانه‌ ئەندامی کەجەکە بن و داوای ئازادکردنیانی کردن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر