Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۰ مهر ۲۴, یکشنبه

اتحاد میان سازمانهای یارسانی دل ملت ستمدیده یارسان را شاد و خوش نمود اما مسئولین و دست اندرکاران در درون این سازمانهای یارسانی باید خیلی هشیار باشند



اتحاد میان سازمانهای یارسانی دل ملت ستمدیده یارسان را شاد و خوش نمود اما مسئولین و دست اندرکاران در درون این سازمانهای یارسانی باید خیلی هشیار باشند که افراد و یا احزاب تمایتخواه و فرصتطلب به این اتحاد لطمه و یا صدمه وارد نکنند. یکی از احزاب کردی در یک نامه که توسط ایمیل برای هوادارانش ارسال شده است اعلام نموده است که باید به قول این آقا جلو به وجود آمدن احزاب ارتجاعی در کردستان گرفته بشود و در این نامه که توسط دوستان و هکرهای حرفه ای کپی شده است اشاره به اتحاد دو سازمان یارسانی شده است.


///////////////
دوو خوێندكاری كورد لە مەریوان چارەنووسیان نادیارە
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر خوێندكارێكی زانكۆی پەیام نووری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، خوێندكارێكی كورد بەناوی رەحیم باجوەر لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراوە.
رەحیم باجوەر خوێندكاری بەشی زانسە سیاسییەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوانە و ئەندامێكی چالاكی ئەنجومەنی سەزی چیایە.
هەتا ئێستا زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كران و شوێنی راگیرانی ئەو خوێندكارە لەبەر دەستدا نیە.
هەواڵنێری ئاژانسی كەردپا راشیگەیاندووە خوێنكارێكی دیكەی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەناوی خەبات عارفی و خەڵكی گوندی چۆڕی سەر بە مەریوان كە نزیك بە یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە، چارەنووسی نادیارە.
هه‎ر‎وه‎ها برایەكی رەحیم باجورە بەناوی شەریف باجوەر كە ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و یەك لە چالاكانی ژینگەپارێزی كوردستانە ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان یەك لە ئەنجومەنە خەڵكییەكانەی بواری ژینگەپارێزیی كوردستانە كەلە ساڵی 1381ی هەتاوییەوە لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاكە و لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی مەدەنی و ژینگەپارێزی مەریوانەوە دامەزراوە و ساڵی 1387 بە فەرمی مۆڵەتی كار كردنی پێدراوە.
له ماوه‎ی جه‎ند ساڵی رابردوودا هێندێك لە ئەندامانی بەرێوەبەری و چالاكی ئەو ئەنجومەنە لەلایەن ناوەندە ئەمنەیتی و قەزاییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رووبەڕووی گیران و حوكمی زیندانی بوونەتەوە.

////////////////////

هه‌زاران که‌س له‌ خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆی خانه‌قیندا به‌شدارییان کرد

Peyamner
هه‌ولێر 16 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر (- به‌ مه‌به‌ستی وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ داخوازێکی مالکی بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ حکومیه‌کانی خانه‌قین ، سه‌رله‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌زار که‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردن له‌ گه‌ڵ بڕیاڕه‌که‌ به‌ شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان وه‌ڵامی بڕیاره‌که‌ی نوری مالیکییان دایه‌وه‌.

زیاتر له‌ 5000خانه‌قینی له‌ خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆدا وێڕای شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و به‌رزکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ حکومییه‌کان، داوای جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی‌ 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی خانه‌قین بۆ سه‌ر جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.


قایمقامی قه‌زای خانه‌قین‌ به‌ په‌یامنێرانی راگه‌یاند رۆژی 12ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ نووسراوه‌یه‌کی فه‌ریمی که‌ پۆلیسی شاره‌که‌ بۆی هێناون له‌ لایه‌ن حکومه‌تی به‌غداوه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ ئاڵای کوردستان له‌ سه‌ر هه‌موو باڵه‌خانه‌ حکومییه‌کانی ئه‌م شاره‌ دابگیرێت و ئاڵای عێراق به‌ ته‌نیا هه‌ڵبدرێت.


پێشترێ ئاڵای کوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای عێراقی فیدڕڵ له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی ئه‌م شاره‌ ده‌شه‌کایه‌وه‌.

دانیشتوانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان خۆ بواردن له‌ جێبه‌جێ‌کردنی ماده‌ی 140 به‌ زیانی هه‌موولایه‌ک ده‌زانن و پێیان وایه‌ جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م ماده‌ یاساییه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدڕال زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری کیشه‌کان له‌م ناوچانه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کات.

------------------------
سەرۆك وەزیری كانادا: ئێران مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی
كوردپا: سەرۆك وەزیری وڵاتی كانادا دوابەدوای پووچەڵ كردنەوەی پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن، حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە گەورەترین مەترسیی بۆ سەر ئاشتی و ئەمنیەتیی نێودەوڵەتی لەقەڵەم دا.
ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا لە زاری "ئستێفان هارپێر"ەوە بڵاوی كردەوە، وڵاتی كانادا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ خەڵكی ئێران نیە و رووی قسەی ئێمە لە لێپرسراوانی حكوومەتی تارانە.
چەند رۆژ لەمەوبەر جان بۆرد وەزیری دەرەوەی كانادا داوای رەچاو كردنی گەمارۆی زیاتری بۆ سەر حكوومەتی ئێران كردبوو.
بە وتەی جان بۆرد، بەپێی ئەو مێژووەی كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تیرۆر هەیەتی، ئەگەری ئەوە لە گۆڕێ‌ دایە پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان، لەناو خاكی ئێراندا داڕێژرابێت.
لەلایەكی دیكەوە هێندێ‌ لە كارناسان تەرحی ئەو تیرۆرە دەبەنە ژێر پرسیار.
گری سیك پسپۆڕ رۆژهەڵاتی ناڤین لەو باوەڕە دایە، حكوومەتی ئێران دەستی لە پیلانی تیرۆر كردنی باڵوێزی عەرەبستاندا نەبووە.
بە وتەی ئەو كارناسە، ئێران هەر كاتێك بەرنامەی تیرۆری هەبێت تەنیا بە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكانی جێبەجێ‌ دەكات، لە حاڵێكدا مەنسوور ئەرباب سەیار كە ئەمریكا بە تاوانی تیرۆری ئەو باڵوێزە دەستبەسەری كردووە، كەسێكی غەیری ئاینیە.
هەروەها رامین جەهانبگلوو پرۆفیسۆری زانكۆی تورنتۆ بە رۆژنامەی ونكوورسانی راگەیاندووە. ئەو هەڵوێستەی كانادا بێ‌ لێكدانەوە و لە رووی بەرژەوەندییەوەیە، چونكە حكوومەتی كانادا ناتوانێ‌ لە رێبازی سیاسیی ئەمریكا لابدات.
جەهانبگلوو ساڵی 1385‎ه لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەك ئازاد كرا.
حكوومەتی ئێران ئیدیعای ئەمریكا لەمەڕ بەكرێ گرتنی مەنسوور ئەرباب سەیار بە بڕی یەك و نیو میلیۆن دوڵار بە مەبەستی تیرۆر كردنی باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن رەت دەكاتەوە.
/////////////////

محکومیت یک شهروند در سقز به زندان

یک شهروند اهل سقز از طرف دادگاه انقلاب اسلامی به زندان محکوم شد.

براساس گزارش خبرنگار سرویس حقوق بشر آژانس خبری موکریان،این شهروند که بهاءالدین شهابی نام دارد از سوی دادگاه انقلاب اسلامی به اتهام همکاری با یک حزب مخالف به تحمل یک سال حبس محکوم شد.

گفتنی است نامبرده که پیشتر نیز مدتی را در بازداشت بسر برده و با قرار وثیقه از زندان آزاد شده بود، روزپنج شنبه گذشته جهت گذراندن دوران محکومیت، خود را به زندان مرکزی سقز معرفی نمود.

*****


انتشار نخستین روزنامه محلی ایلام

نشریه محلی مهران ایلام با موافقت هیأت نظارت بر مطبوعات داخلی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی به روزنامه محلی تغییر یافت.

به گزارش آژانس خبری موکریان، مدیر مسئول روزنامه مهران ضمن ابراز خوشحالی از صدورمجوز انتشار این روزنامه گفت: پس از کش و قوس‌های فراوان و پیگیری‌های مداوم مجوز انتشار نخستین روزنامه محلی ایلام ابلاغ شد.

وی ادامه داد:این روزنامه با هدف گسترش ارزش‌ها، تقویت اخلاق اسلامی، تاکید بر نشاط آفرینی و امیدمداری، تقویت بنیان خانواده در حیات فرهنگی، بازآفرینی و احیای فرهنگ بومی، تلاش در راستای رشد فضایل اخلاقی، اعتلای آگاهی‌های عمومی، مجدانه و متعهدانه فعالیت خواهد کرد.

گفتنی است این نشریه که طی 10 سال گذشته به صورت هفته‌نامه منتشر می‌شد با رویکرد سیاسی، اجتماعی و فرهنگی چاپ و در استانهای غرب و جنوب کشور منتشر می شود.

-----------------

برخورد غیرفرهنگی با چند فعال فرهنگی در کردستان

آژانس خبری موکریان

در پی مراجعه چند تن از اعضای انجمن صنفی معلمان کردستان به دفتر مدیرکل آموزش و پرورش این استان، این افراد با برخورد نامناسب وی روبرو شدند.

به گزارش سرویس حقوق بشر آژانس خبری موکریان، روز پنج شنبه 21 مهر ماه تعدادی از اعضای انجمن صنفی معلمان کردستان جهت پیگیری وضعیت معلم سنندجی مختار اسدی در دفتر مدیر کل آموزش و پرورش استان کردستان حضور پیدا کرده وخواستار دیدار با وی شدند که مسئول دفتر مدیرکل اعلام داشت مدیر کل تنها با دونفر از آنان مایل به صحبت کردن می باشد ولی اعضای انجمن همگی خواهان حضور در جلسه شدند.

به دنبال حضور نمایندگان انجمن صنفی معلمان کردستان در دفتر مدیر کل ٬نامبرده با ادبیاتی نامناسب با اعضای انجمن صحبت کرد که اعضای انجمن به نشانه اعتراض به برخورد وی جلسه را ترک کردند

یاد آور می گردد اداره ی کل آموزش و پرورش استان کردستان علیرغم گذشت نیمی از مهر ماه حاضر به پذیرش و سازماندهی مختار اسدی عضو انجمن صنفی معلمان در کردستان نیست.

------------------------

تی بینی من لە مەر ئەم جۆرە نۆسینانە کۆنن تازە نین جا ئەگر وابێت هاو وەلاتی باوەری بە کەسیکی درۆزن بێت برپرسیاری رۆژنامە نۆسی بە باتە ژیر سئۆال بەراستی ئەم جۆرە قەسانە چەۆاشەکاریە تا راستیکان/

ناوەڕۆكی رێككەوتنی نێوان پژاك‌ و کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکرێت
14 / 10 / 2011

بەیان - ناوەندی هەواڵ: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست هاوڵاتی كەوتوون، تائێستا دوو كۆبوونەوە لەنێوان ئێران‌و پژاكدا ئەنجامدراوە، هەردوولاشیان گەیشتوونە رێككەوتنێك كە لەچەندین خاڵ پێكهاتووە.
ئەو رێككەوتنەش، دوای بەردەوامیی چەند ساڵێك دێت لەشەڕو پێكدادانی نێوان هێزەكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، كە تائێستا چەندین كوژرا‌و و بریندار لەهەردوولا كەوتووەتەوە.
هەر بەبیانووی راوەدوونانی هێزەكانی پژاك، ئێران ماوەیەكی زۆرە تۆپبارانی ناوچەسنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەوهۆیەشەوە دەیان هاوڵاتی بوونەتە قوربانی‌و زیان بەسەدان ناوچە كەوتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبوونەوەی نێوان پژاك‌و ئێران، بەهاوڵاتی وت «تائێستا دووجار كۆبوونەوە كراوە، جارێك لەخاكی هەرێم‌و جارێكیش لەخاكی ئێراندا بووە«.
بەوتەی سەرچاوەكە، ئێران دوای ئەوەی پژاك‌و پەكەكە هاوكاری ئیسرائیلیان رەتكردووەتەوە، ئامادەبووە لەگەڵیاندا دابنیشێت‌و ئەگەر ئەو دوو هێزەش گوێڕایەڵی بن، ئەوا هاوكاری تەواویان دەكات.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو خاڵانەی ئێران‌و پژاك لەسەری رێككەوتوون، بەدوو قۆناغ تێپەڕی كردووە، قۆناغی یەكەم ئەو كاتە بووە كە بۆ یەكەمجار دانیشتن كراوە‌و هەردوولا بڕیاریانداوە وەكو سەرەتا چالاكییەكانیان دژی یەكتری رابگرن.
هەروەها، ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ قۆناغی دووەم، رێككەوتن لەسەر ژمارەیەك خاڵ كراوە لەنێوان هەردوولادا.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، لەخاڵەكانی رێككەوتنەكەدا، ئێران داوایكردووە، بەنەبەزاندنی سنور‌و دەست نەخستنە ناو كاروبارەكانی وڵاتی ئێران، بەهیچ شێوەیەك پژاك چەك نەباتە ناو شارەكانی رۆژهەڵات (ئێران زۆر لەسەر ئەو خاڵە كێشەی هەبووە)، ئەو كەسانەی كاری تیرۆر‌و دزی دەكەن ئەگەر بچن بۆ ناو پژاك ئەوا دەبێت پژاك رادەستی ئێرانیان بكاتەوە، تاوەكو ماوەیەكی نادیار پژاك چالاكی‌و كاری سیاسی لەرۆژهەڵاتی كوردستان رابگرێت‌و تەنانەت بەیاننامەی نوسراویش بڵاونەكاتەوە.
لەبەرانبەردا‌و بەپێی چەند خالێكی تری رێككەوتنەكە، ئێران دەبێت دیلەكانی پژاك ئازاد بكات، ئەو كەسانەی بەتۆمەتی بوون بەپژاك دەستگیركراون ئازاد بكرێن، هێزی ئێران زیاتر نەجوڵێنرێت بۆ سەرخاكی هەرێم‌و لەو شوێنانەی هاتووەتە پێشەوە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، خۆشحاڵی خۆیان بەو رێككەوتنە دەردەبڕن‌و پێیانوایە ئەوان هۆكار بوون بۆ ئەو لێكتێگەیشتنە.
لەمبارەیەوە، نازم عومەر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتارانی پایتەختی ئێران، باسلەوەدەكات كە دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، ئەوان لەرێگەی كەناڵە تایبەتەكانەوە پەیوەندییان كردووە بەهەردوولاوە، بۆ ئەوەی بەشێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بگەن بەیەك.
بەبڕوای ناوبراو، ئەو ئارامییەی ئێستا هەیە، لەئەنجامی هەوڵ‌و تێكۆشانی ئەوانەوە بووە
نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران، ئەوەشی خستەڕوو كە بەپێی رێككەوتنی نێوانیان، هەریەك لەئێران‌و پژاك كاروچالاكی سەربازی رادەگرن بەرانبەر یەكتر‌و لەناو خاكی یەكتر دەكشێنەوە.
نازم عومەر، پێیوایە ئەو رێككەوتنە دەسكەوتێكی باش بووە بۆ هەردوولا، هەوڵێك بووە بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی پژاك‌و ئێران.
هاوڵاتی زۆر هەوڵیدا پەیوەندی بەشێرزاد كەمانگەر وتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)ەوە بكات، بەڵام هەوڵەكان بێ ئاكام بوون.
لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان، جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەوان ئامادەن لەگەڵ دوژمنی خۆشیان دابنیشن، ئەگەر ئەنجامی هەبێت.
رۆژ وڵات ئەندامی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێ‌ كوردستان، بەهاوڵاتی وت «ئامادەین لەگەڵ هەر دوژمنێك‌و دۆستێكی نەیاری خۆمان دابنیشین، بەو مەرجەی ئەو دانیشتنە بەرهەمدار بێت‌و سوودی هەبێت«.
وڵات، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو دانیشتنەی لەگەڵ ئێران كراوە، بۆ بەرژەوەندی میللەتی كورد بووە، ئەگەر شتێكیش لەبەرژەوەندەی میللەتدا بێت، ئەوا «ئێمە تەنازولیش بكەین ئاساییە«.
ئەو بەرپرسەی پەكەكە، جەخت لەوەدەكاتەوە كە رێككەوتنی نێوان ئێران‌و پژاك، بۆ خزمەتی كورد بووە، «ئێمەش ئەو دانیشتنەمان بەبەشێك لەخزمەت گەیاندن بەكورد زانی.
هاووڵاتی - دانا رەزگەیی
/////////////////////////
مادە سڕكەرەكان خورەی گیانی لاوانی مەهاباد/ حكوومەتی ئێران پێشگیری ناكات
كوردپا: هێندێ‌ كەس و لایەن لە شاری مەهاباد بە شێوەیەكی ئاشكرا لەنێو هاووڵاتیاندا مادە سڕكەرەكان بڵاو دەكەنەوە و دەزگا پێوەندیدارەكانی حكوومەت لەو شارە هەوڵێك بۆ پێشگرتنی ناگرنە بەر.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێندێ‌ مادەی هۆشبەری وەكوو تریاك، شیشە و حەبە وزە بەخشەكان لەنێو هاووڵاتییانی شاری مەهاباد بە تایبەتی لاوەكاندا بڵاو دەكرێتەوە و كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكومەتیش بۆتە هۆكاری پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە.
لەم ساڵانەی دواییدا هێندێ‌ مادەی سڕكەری وەكوو :"هێرۆئین، حەشیش و عەلەف (گراس)" بە مەترسیترین مادەی هۆشبەر دهاتنە ئەژمار، بەڵام لە حاڵی حازردا مادەیەك بە ناوی شیشە كە مەترسیدارتر و خەست و خوڵتر لە هێرۆئین بازارەكانی ئێرانی لەخۆ تەنیوە.
بەپێی ئاماری هەواڵدەریی میهر لە ئێران 27 هەزار كەس بەكار هێنەری مادەی شیشە هەیە.
لە سەدا90‎ی بەكارهێنەرانی شیشە تەمەنیان لە خوار 28 ساڵەوەیە.
مادەی شیشە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵە هاتۆتە ناو بازارەكانی ئێران و لە سەرەتادا یەك كیلۆی مادەی شیشە 17 میلیۆن تمەن بووە كەچی ئێستا 1 كیلۆ شیشە بە 5 میلیۆن تمەنە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە یەك كیلۆ مادەی شیشە لە وڵاتانی تایلەند و مالێزی80 میلیۆن تمەنە.
بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەر كەسێك بە30 گرەم شیشەوە دەستبەسەر بكرێ‌ سزاكەی ئیعدامە.
حەمید رەزا حوسێن ئابادی لێپرسراوی پیشووی پۆلیسی مەوادی موخەدیر ئیدیعای ئەوەی كردبوو، لە دووساڵی رابردۆوە هەتا ئێستا نزیك بە 87 كارگەی بەرهەمهێنەری مادەی شیشەیان لە ئێران لەناو بردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر