کوشتنی ژنان بەناوی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بەردەوامە، لەته‌قته‌ق برایه‌ك خۆشكه‌كه‌ی خۆی کوشت
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه، پیاوێك خوشكێكی خۆی ده‌كوژێت كه دایكی شه‌ش منداڵه.
ته‌قته‌ق: ژنێك دوای تۆرانی له ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی برایه‌كه‌ی ده‌یكوژێت
ته‌قته‌ق: ژنێكی ته‌مه‌ن (46 ساڵ) و دایكی شه‌ش منداڵ دوای ئه‌وه‌ی به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی، له لایه‌ن برایه‌كییه‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ به (10) فیشه‌ك كوژرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆیه‌ی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان مولازم (دانا حاجی عه‌بدوڵڵا) رایگه‌یاند، تاوانه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5 / ئه‌یلول - سێپته‌مبه‌ر / 2012) له ناوچه‌ی (قه‌راته)ی سنووری شاره‌دێی (شوان)ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: "ژنه‌كه ناوی (رێحان محه‌ممه‌د جه‌لیل) له‌دایكبووی ساڵی (1976)ه‌و دانیشتووی (كه‌سنه‌زان)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و دایكی شه‌ش منداڵه و به هۆی ئه‌وه‌ی كێچه‌ی خێزانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵی خۆیانی به‌جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باوكی له ناوچه‌ی (قه‌راته)".
روونیشیكرده‌وه، بكوژه‌كه برای رێحانه و ناوی (أ.محه‌ممه‌د جه‌لیل)ه و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاره‌دێی (ته‌قته‌ق) ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی شاره‌دێی (شوان)ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه.
ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
------------------------------------------
ئه‌و ژنه‌ی له رزگاری خۆی سووتاند له سلێمانی ژیانی له‌ده‌ستدا
وارڤین – گه‌رمیان: (ره‌وا عه‌دنان ئیسماعیل)ی ته‌مه‌ن (18 ساڵ) كه دایكی دوو منداڵ دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه خۆی سووتاند، ئه‌مڕۆ له سلێمانی ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (2 / ئه‌یلول – سێپته‌مبه‌ر / 2012) (ره‌وا عه‌دنان ئیسماعیل)ی له دایكبووی (1994) دایكی دوو منداڵ له شاره‌دێی (سمود - رزگاری) سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لار ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و خۆی سووتاند.
دوای چه‌شتنی ئازاره‌كانی سووتانی به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه كه زیاتر (%70) مه‌زنده‌ده‌كرا، ئه‌مرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری سلێمانی ژیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (وارڤین) گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رائید (حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د) رایگه‌یاندبوو، له كاتی رووداوه‌كه‌دا دایكی له‌وێ ئاماده‌بووه و له كاتی وه‌رگرتنی وته‌یدا سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (وارڤین) به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی و ناچاركردنییه‌وه ئه‌و ژنه په‌نای بۆ خۆسووتاندن بردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، زانرا (ره‌وا) به پۆلیسی لێكۆڵه‌ی گوتووه كه له‌به‌ر هه‌بوونی كێشه له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سووی ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه، به‌ڵام سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س نه‌بووه.
------------------------
كورەك پەلامارا كچەكێ د دە و خوە ژی د كۆژە
وارڤین - شێخان: ل قەزا (شێخان) د بویەرەكا دەگمەن دە, گەنجەك دژیێ نێزێ (20) سالان دە، ب گۆلێن كلاشینكۆفێ خوە د كۆژە، و هەروەسا ژی كچەك د تەمەنێ خوەدا ب دژواری بریندار دكە.
لدویڤ هندەك ژێدەرێن تایبەت یێن ب دەست (وارڤین) كەتین كو دبێژن ڤی كوری حەز ژ وێ كەچێ كریە، و چەند جاران خوەستیە لێ مالباتا كەچێ رازی نەبوویە كەچا خوە ل كۆری مارە بكن، ئەڤ چەندە بوویە سەدەم كور بڤێ كریارێ رابت.
قەزا (شێخان) دكەڤیتە رۆژئاڤایێ باژارێ (دهۆكێ) دەڤەرەكا كێشەدارە دناڤبەرا حكومەتا هەرێم و ئیراقێ دایە، كو تا نهۆ سیستەمێ عەشایری یە، جاران ژی لب دادگەهێن ڤێ قەزایی كار ب بریارێن حكومەتا ناڤەندی تێ كرن.
رێڤەبەرێ پۆلیسێن شێخان (رائید سەعید) دیاركر، ژ ڤەكۆلینا دەستپێكێ دیاربوویە كۆرێ یێ خۆ كۆشتی و برینا وێ كەوچا نیازا كۆشتنا وێ هەی یا دیار بوو برینا وێ دژوارە، ومەترسیێن گیان ژ دەستدانێ هەنە، تەرمێ كۆری ژبوی پزیشكی داد هاتیە شاندن، كچ ژی د نەخوەشخانا تەنگاڤیان ل دهۆكێ دە یە.
ئا: هەژار زاخۆیی
----------------------------
له ئێران به شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌نی 10 ساڵی ده‌بێته دیارده
وارڤین: هاوسه‌رگیریی كچان و كوڕانی ته‌مه‌ن خوار (10 ساڵ) یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بووه‌ته‌وه و له‌و نێوه‌نده‌دا زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی ئیداره‌ی (سه‌بتی ئه‌حواڵ) (ده‌زگه‌ی تۆماركردنی له‌دایكبوون و هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق) له ساڵی رابردوودا (75) كچ و كوڕی ته‌مه‌ن خوار(10 ساڵ) له شاری تاران هاوسه‌رگیریان كردووه. هه‌روه‌ها (3) هه‌زار و (929) كچ و كوڕی ته‌مه‌ن (10 بۆ 14) ساڵ هاوسه‌رگیریان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی مافی منداڵانی ئێران رایگه‌یاند، رێژه‌ی هاوسه‌گیریی منداڵان و به زۆر شوودانی كچان له ئێران له ته‌شه‌نه‌سه‌ندێكی خێرادایه و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دروست ده‌كات.
به گوێره‌ی ده‌ستووری ئێران، منداڵانی ته‌مه‌ن خوار (10 ساڵ) بۆیان هه‌یه هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت له دادگا وه‌ربگرن و دادگاكان له‌وباره‌یه‌وه داواكارییه‌كان قبووڵ بكات و ئه‌و هاوسه‌رگیریانه به‌فه‌رمی و یاسایی بناسێنێت ئه‌وا كاره‌كه رێگه پێدراوه و ئه‌و پرسه به كراوه‌ی هێشتراوه‌ته‌وه و به‌رپرسیارێتییه‌كه له ئه‌ستۆی دادگاكاندایه.
ناوه‌نده‌كانی پاراستنی مافی منداڵان داوا له ده‌زگا‌ی دادوه‌ریی ئێران ده‌كه‌ن، رێوشوێنێكی گونجاو بۆ كه‌مكردنی ئه‌م دیارده‌یه بگرنه به‌ر.
هاوسه‌رگیری له نێوان منداڵان له ئێران زیاتر له پارێزگاكانی باشووری ئێران ده‌بینرێ كه كه‌ش و هه‌وای گه‌رمی ئه‌و ناوچانه هۆكارێكه بۆ زووتر باڵغ‌بوونی منداڵان.
خێزانه هه‌ژاره‌كانی باشووری ئێران له بری ناردنی كچه‌كانیان بۆ قوتابخانه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه به شوویان ده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له سه‌ر (33) شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی (بوشه‌هر، سیستان، به‌لوچستان، خوزستان، لوڕستان)، ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه به زۆر شوودانی كچانی ته‌مه‌ن خوار (10 ساڵ)، بووه‌ته نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی باو له‌ناوچه‌كاندا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زانراوه له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كانی پارێزگاكانی (ئیلام، لوڕستان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا) رێژه‌ی به شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌ن (10 ساڵ) له هه‌ڵكشاندایه.
سه‌رچاوه: به‌یان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر