Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۹ بهمن ۲۶, سه‌شنبه

ئیسرائیل دەرگای دیموكراسی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست





ئیسرائیل دەرگای دیموكراسی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
یەكەم ئەوموونی دیموكراسی لە نێو دەسەڵاتە ئۆتۆكرات و دیكتاتۆرەكانی رۆژهەڵاتدا
ئیسرائیل دەوڵەتێكی پەرلەمانییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بەپێی ئەو یاسایەی كە هەیەتی بە (دیوڵەتێكی دیموكراتی یەهودی) خۆی نمایش دەكات، و زۆرێنەی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە جوولەكەن جا چ بە دیانەت یان نەتەوە واتە خۆیان یان وباوەڕیان بە جوولەكە هەیە،بەڵام دیارە لە نێوان دانیشتوانەكانیشدا كۆمەڵیك كەمینە لە عەرەب و مەسیحی و بۆی هەیە كە زۆربەیان خۆیان بە دانیشتوانی رەسەنی ئیسرائیل بزانن.
دۆسیەیەكی تایبەت لە بە دامەزراندنی ئیسرائیل و سیستەمی دەسەڵاتی حوكمرانی ئیسرائیل و كنیستی ئیسرائیل لە گۆڤاری ئیسرائیل-كورد دا بخوێنەوە..

----------------------------------------------------------

سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بە سەردانێكی گەویشتە ئیسرائیل و لەلایەن سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل پێشوازی لێكرا
لە داوی كردنەوەی ئۆفیسی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە شاری ئۆرشەلیم، بۆ زیاتر ناساندنی كار و چاڵاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل -كورد و گۆڤاری ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل و هەروەها كۆمەلێك پرۆژەی هاوبەشی نێوان دەزگای ئیسرائیل-كورد و رێكخراوی نیشتیمانی كوردە جووەیەكان لە ئیسرائیل،بەسەردانێكی فەرمی سەرۆكی دەزگای (ئیسرائیل-كورد) داود باغستانی گەویشتە ئیسرائیل ولەلایەن سەرۆكی كنیستی (پەرلەمانی) ئیسرائیل رۆفین ریفلین پێشوازی لێكرا.
لەو كۆبوونەوەدا كە چەند كاتژمێری خایاندوە، سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل رۆفێن ڕیفلین وێرای بەخێرهاتن و پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد،خۆشخالی خۆی نیشانداوە بەو سەردانی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد و بە كردنەوەی ئۆفیسی دەزگاكەمان لە شاری ئۆرشەلیم و چاپ و بلاوكردنەوەی رۆژنامەی ئیسرائیل-كورد لە ئیسرائیل، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لە لایەن سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بە گشتی تیشك خرایە سەر كارەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا و رەنگدانەوە كار و چالاكییەكانی دەزگای ئیسرائیل-كورد لە كوردستان و ئیسرائیل و باس و بابەتی پەیوەندیدار بە مەسەلەی پشتگیری و پیشتوانی گەلی جوو لە گەلی كورد تەوەری سەرەكی ئەو گفتوگۆیە بوون، سەرۆكی كنیستی ئیسرائیلیش لە لای خۆیەوە ئەو هەنگاوی ئیسرائیل-كوردی بە هەنگاوێكی مێژوویی ناوبردوە، وەك سەرەتاییەكی گرنگ لە پەیوەندی ودۆستایەتی كورد و ئیسرائیل بۆ مەسەلەی ناسینی كولتوری دوو نەتەوی كە لە مێژوودا رووبەروی تاوانی جینۆساید و لە ناوبردن بوونە لە لایەن دووژمنانی كورد و جوو لە هەموو روویەكەوە، هەر لە میانەی ئەو چاوپێكەوتنەدا سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل و كورد داود باغستانی زۆر خۆشحالی خۆی نیشانداوە بە پێشوازی سەرۆكی كنیستی ئیسرائیل و هەڵوێستی بەرێزیان لەمەر مەسەلەی نەتەوەی كورد و دۆزی رەوای ئەو نەتەوە زوولم لێكراوە، هیوای خواست كە ئیسرائیل بتوانی لە هەموو روویەكەوە هاوكاری گەلی كورد بكات بۆ گەویشتن بە ماف و ئازادییەكانی خۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر