Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۲۱, سه‌شنبه

ئه‌حمه‌د ئه‌بورێشه‌: شیعه‌كانی‌ عێراق به‌ پشتیوانی‌ ئێران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن







ئه‌حمه‌د ئه‌بورێشه‌: شیعه‌كانی‌ عێراق به‌ پشتیوانی‌ ئێران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن
شیخ ئه‌حمه‌دئه‌ بوڕیشه‌ فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌نه‌جومه‌نه‌كانی‌ صه‌حوه‌ له‌عێراق به‌توندی‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌ولایه‌نه‌سیاسیه‌ شیعانه‌ی‌ كه‌یارمه‌تی‌ به‌رده‌وامیان له‌ئیرانه‌وه‌پێده‌گات।ڕیشه‌ وتیشی‌" زۆربه‌ی‌ لایه‌ن و هێزه‌ سیاسیه‌كان پشتگیری‌ هه‌ڵبژاردنیان له‌ئێرانه‌وه‌ بۆدێت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا" ئه‌م یارمه‌تیانه‌ مه‌رجی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ تاران چه‌ند هێزیكی‌ تایبه‌تی‌ له‌عێراق پێك هێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ سوننه‌ی‌ پێ‌ بێهێزبكات و له‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ لیسته‌ كانی‌ په‌رله‌مان یارمه‌تیه‌كی‌ گه‌وره‌وفراوان به‌سه‌ر هاولاَتیان سه‌رف ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ سینارۆكانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ 2005 دووباره‌ بكرێته‌وه‌. ئه‌بوریشه‌ ئه‌وه‌شی‌ دركاند" عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ له‌هیچ لاییه‌كی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ پشتگیری‌ ناكرێت و یارمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌مونه‌ته‌وه‌ولایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌كرێت له‌ده‌وڵه‌تانی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌.



--------------------------------------------



ئه‌ گه ‌ر یاسا هه‌یه‌ با بۆهه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیت نابێت هیچ كه‌س له‌ سه‌رو یاساوه‌ بێت عومه‌ر فه‌تاح حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ، ئێستا تۆمه‌تباره‌ به‌ دیار نه‌مانی پتر له‌ ١٨ ملیۆن دۆلار به‌هۆی گرێبه‌ستیكی نایاساییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لین بۆرگ، به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌ته‌شانه‌وه‌ له‌ رۆژی ٣ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌ ئاماده‌ نیه‌ خۆی بدات به‌ ده‌ست یاساوه।بة ثيَى بةننامةيةكى ضاوديَرى كوردؤسايد , كة بؤ ئاذانسى دةنطوباسى كوردستانيوز نيَردراوة , ئاماذة بؤ ئةوة دةكةن" ياهه‌روه‌ك جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان ئاگاداره‌، هاوڵاتی عومه‌ر فه‌تاح حسێن ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ، ئێستا تۆمه‌تباره‌ به‌ دیار نه‌مانی پتر له‌ ١٨ ملیۆن دۆلار به‌هۆی گرێبه‌ستیكی نایاساییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لین بۆرگ، به‌هۆی ئه‌م تۆمه‌ته‌شانه‌وه‌ له‌ رۆژی ٣ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌ ئاماده‌ نیه‌ خۆی بدات به‌ ده‌ست یاساوه‌... له‌م باره‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕیكخراوی چاودێری كوردۆساید داوا له‌ خودی سه‌ره‌ككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئاستی لێپرسراویدا بن و ئه‌م تۆمه‌تباره‌ ته‌سلیم به‌ دادگا بكه‌ن.لة بةشيَكى ترى بةياننامةكةى كوردؤسايد زانيارى زياتر دةخاتةرِوو" هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی ڕه‌شید هه‌رێنی, ڕاشكاوانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌ نابێت له‌به‌رده‌م دادگا,له‌سه‌روی ئه‌مه‌شه‌وه‌ سه‌دان چه‌كدار كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ پاڵپشتی له‌ خۆی,ئه‌مانه‌ هه‌موو گاڵته‌جاڕییه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات و یاسا له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌.ئێمه‌ دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ كوردستانی ئه‌مڕۆدا هیچ كه‌س نابێت له‌ سه‌رو یاساوه‌ بێت هه‌روه‌ك چۆن هیچ كه‌سێكیش نابێت له‌ ژێر یاساوه‌ بێت، ده‌بێت یاسا جێبه‌جێ بكرێت و رێزو سه‌ربه‌خۆیی دادگان پارێزراوبن.

--------------------------------------


کوردستانی - رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌ خۆ ده‌گرێت
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی:" ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان كات گفتوگۆیه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه‌ راست ناكات كه‌سی بێتاوان به‌ بۆردومانه‌كانی ناكوژرێت، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌نجامی په‌لاماره‌ ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن، ژماره‌یان چی وا له‌و فه‌له‌ستینیانه‌ كه‌متر نییه‌، كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پشتیوانیان لێ ده‌كات".
رۆژنامه‌ی (جۆرزلم پۆست) ئه‌مڕۆ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی به‌ بێ ناوی نووسه‌ر له‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌" توركیا له‌ هه‌موو ئه‌و بۆردومان و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان كات، هه‌میشه‌ پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات، جگه‌ له‌ گیانه‌وه‌ر هیچ مرۆڤێكی نه‌پێكاوه‌، به‌ڵام راست ناكات و به‌ڵكو خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومانیان ده‌كات، ده‌كاته‌ ئامانج".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی:" ژماره‌ی ئه‌و كورده‌ موسڵمانانه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، چی وا له‌ ژماره‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ كه‌متر نییه‌ كه‌ ده‌كوژرێن، بۆ ئه‌و كردانه‌ی توركیا ده‌یان كات و به‌ قسه‌ ئیسرائیل به‌ كوشتنی فه‌له‌ستینیه‌كان تاوانبار ده‌كات، جێی گفتوگۆیه‌".
هه‌ر له‌ بابه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (جۆرزلم پۆست) هاتووه‌:" خه‌ڵكی ئیسرائیل وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان به‌هۆكاری ئه‌و كردانه‌ی له‌ ناو ئیسرائیل ده‌یانكه‌ن، ده‌كوژرێن، به‌ڵام له‌ توركیا كورده‌كان وانین، كه‌چی ده‌وڵه‌ت و سوپای توركیا ره‌چاوی هیچ رێگه‌یه‌كی تر ناكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵكو به‌رده‌وامه‌ له‌ هانا بردنه‌ به‌ر بۆردومان و په‌لاماری سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی بێتاوانی كورد".
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی توركیا دانینه‌ناوه‌ به‌ مه‌رگی (جه‌یلان ئونكول)ی 12 ساڵان، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بۆردومانی سوپای توركیا پارچه‌ پارچه‌ بوو، هه‌روه‌ها (ئوغور قایماز) و باوكی، كه‌ شوانكار بوو له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسی توركیا گوله‌باران كران، كه‌ تاوه‌كو ئێستا بكوژانی هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ سزا نه‌دراوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئیسرائیل، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌را رازی نه‌بوو سوپای ئیسرائیل به‌شدار بێت له‌و مانۆره‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یدا به‌ ناوی مانۆری (باڵنده‌ی ئه‌ناتۆڵ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژ له‌ دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ره‌و تێكچوون ده‌چێت، هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوریا، دیمه‌شق خۆشحاڵی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا ده‌ربڕیوه‌.
---------------------------
راگه‌یاندنی سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه.گیان له ده‌س دانی پێشمه‌رگه‌ێکی کۆمه‌ڵه
به داخ و په‌ژاره‌ێکی زۆره‌وه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی18 ی ره زبه ری 1388ی هه تاوی ( ۱۰/۱۰/۲۰۰۹ )هاوڕێ عومه‌ر ساڵحیان به هۆی رووداوێ دڵته‌زێني خوكوژي كوتايي به ژياني خوي هينا هاوڕێ عومه‌ر ساڵحیان له رێکه‌وتی ۱/۳/۱۳۶۱ی هه‌تاوی له کۆشی بنه‌ماڵه‌ێکی زه‌حمه‌تکێشی شاری مه‌ریوان له دایک بوو و بۆ دابین کردنی بژیوی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ماوه‌ی چه‌ن ساڵ له سنووری گۆخڵان و باشماخ سه‌رقاڵی کاری کۆڵبه‌ری بووه هه‌ر له‌و ماوه‌شدا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و رێبازه‌که‌ی ئاشنا ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه ده‌گرێت .
دواتر له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ناسرێت وبه‌م هۆیه‌شه‌وه روو ده‌کاته بنکه و مقه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه.هاوڕێ عومه‌ر دوای تێپه‌راندنی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی ده‌بێت به پێشمه‌رگه و دواتر سازمان ده‌درێت.
هاوڕێ عومه‌ر له ماوه‌ی کورتی پێشمه‌رگایه‌تی داکه‌سێکی ده‌ربه‌ست بووه و هه‌موو کات هه‌ر کار و ئه‌رکێکی ته‌شکیلاتی به‌و په‌ری به‌ر پرسیاریه‌تی و دڵسوزیه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند و زۆر زوو بوو به هاوڕێکی دڵسوز و خۆشه‌وتستی ناو هاوسه نگه رانی.
ئێمه به بۆنه‌ی گیان له ده‌س دانی هاوڕێ عومه‌ر‌ه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان له هه‌موو هاوڕییانی کۆمه‌ڵه و بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی ده‌که‌ین।یادی به رز و به ریز بێت.
---------------------------------
هێرشی ئه‌رتشی توركیه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ توندیی مه‌حكووم ده‌كه‌ین
له‌ كاتێكدا كێشه‌ی كورد له‌ باكووری كوردستان به‌رو قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت و نه‌ك ته‌نیا كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، به‌ڵكو وڵاتانی جیهانیش به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ ده‌ڕوواننه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌، پارلمانی توركیه‌ به‌ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ بۆ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ دژی كورد و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی له‌ مێژینه‌ی کوردستانیانی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی و فراوانخوازیی تورکیه‌ سه‌لماندووه‌. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ پ.ك.ك ئاگر به‌ستی یه‌ك لاینه‌ی راگه‌یاندبوو به‌ ده‌یان گریلای كورد شه‌هید كران و ده‌یان جار هێرش كرایه‌ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و به‌ ده‌یان پارلمانتاری DTP ده‌ست به‌ سه‌ر كران. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ ده‌سكه‌وتی كورد له‌ باكووری كوردستان به‌ خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان به‌ ده‌ست هاتووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ توركیه ‌و داگیركه‌رانی كوردستان باسی كورد و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن ته‌نیا به‌ هۆی خه‌باتی بێ وچانی كورده،‌ نه‌ك گۆڕانی بیركردنه‌وه‌ی داگیركار. توركیه‌ به‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كه‌ بۆ ئه‌و گرینگ ته‌نیا رازیكردنی وڵاتانی ئورووپایه‌ بۆ په‌یوه‌ست بوونی به‌ یه‌كێتی ئورووپا نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و گۆڕینی ده‌ستووری توركیه ‌و دیموكراتیزه‌ بوونی وڵاته‌كه‌ی. به‌م پێیه‌ش درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ڕ و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ دژی PKK و كوردستانی باكوور نییه‌، به‌ڵكوو راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ له‌ دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی کوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد به‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگیه‌كی زیاتره‌وه‌ هه‌ڵوێست بگرێت تا هه‌موو جیهان بزانێت كه‌ كورد شه‌ڕخواز نییه ‌و له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ شێوازی ئاشتیانه‌ پشتیوانی ده‌كات، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا وڵاتانی داگیركاری كوردستان پشتیوانی له‌ شه‌ڕو ماڵوێرانی ده‌كه‌ن و بۆیان گرینگ نییه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ درێژخاینه‌ چه‌نده‌ قوربانی له‌ هه‌ردوو لا ده‌گرێت. ئێمه‌ دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لاینه‌كانی كوردستانه‌ كه‌ به‌ یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگیه‌كی زیاتره‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان وه‌گڕ خه‌ن تا پرۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی كورد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و به‌شێی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و پشتیوانی زیاتری وڵاتانی دیكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه‌ گرینگه‌ به‌ ده‌ست بێنین. هاوکات به‌ تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ کورد ئیتر له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ به‌ سیاسه‌تی نادروستیی و ناڕاستیی هه‌ڵبفریونرێت. دواخستنی کێشه‌ی کورد له‌ زه‌ره‌ری هه‌موو لایه‌کدایه‌.



كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان_ ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه

پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (رۆژهه‌ڵات)


2009-10-

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر