Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۲۴, جمعه

فڕۆكه‌ سیخورییه‌كانی‌ توركیا به‌ئاسمانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌










فڕۆكه‌ سیخورییه‌كانی‌ توركیا به‌ئاسمانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌
(سبه‌ی‌):سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌ (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌یینی‌ فڕۆكه‌ سیخورییه‌كانی‌ توركیا به‌ئاسمانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا سوڕاونه‌ته‌وه‌.ئه‌حمه‌د ده‌نیز وته‌بێژی‌ په‌كه‌كه‌ به‌سبه‌ی‌ وت:"سوڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ لێداوه‌نه‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كه‌ وتبوی‌ له‌هیچ كه‌سێك قبوڵ‌ ناكه‌ین هێرشبكاته‌ سه‌ر خاكی‌ عێراق ".وتیشی‌: "ماوه‌ی‌ پتر له‌سه‌عاتێكه‌ فڕۆكه‌ سیخورییه‌كانی‌ توركیا به‌نزمی‌ به‌ئاسمانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌".به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ تائاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌كه‌، فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامن له‌سوڕانه‌وه‌ به‌ئاسمانی‌ هه‌رێمدا.جێی‌ ئاماژه‌یه‌، دوێنێ‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ‌ هه‌ریه‌ك له‌نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیران‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمارو ئه‌یاد سامه‌ڕایی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌ماندا كۆبوه‌وه‌.بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ‌ په‌رله‌مانتارانی‌ عێراقدا كۆببێته‌وه‌.له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ‌ مالیكی‌، ئه‌ردۆگان وتی‌: "سوپای‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ راوه‌دونانی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌".مالیكیش جه‌ختیكردوه‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ سه‌روه‌ریی‌‌و سنوریی‌ خاكی‌ عێراق.-دیاری‌ محه‌مه‌د به‌شداریی‌ له‌ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه‌...








--------------------------------------





هه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد هاتوته‌ئاراوه‌"عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داواده‌كات وه‌فدێك له‌چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ره‌وه‌ندی‌ كورد پێكبهێنرێت‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ توركیاوه‌ بكه‌ن
(سبه‌ی‌):سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند: "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ده‌ستگیركراوی‌ په‌كه‌كه‌ پێی‌ وایه‌ له‌ڕێی‌ هه‌نگاوه‌ باشه‌كانی‌ حكومه‌ت كه‌به‌م دواییانه‌ به‌ئاراسته‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد ناویه‌تی‌، هه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئاشتیانه‌ی‌ مه‌سه‌له‌كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌".ئاژانسی‌ ئاكی‌ ئیتاڵی‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "له‌میانی‌ بینینی‌ پارێزه‌ره‌كانیدا له‌دورگه‌ی‌ ئیمرالی‌ كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ زیندانییه‌، ئۆجه‌لان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌له‌و داوایكردوه‌ پشتیوانی‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ بكرێت‌و نوێنه‌رانی‌ گه‌لی‌ كورد دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا بكه‌ن".ئاشكراشیكردوه‌ " دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌، ئۆجه‌لان له‌ڕێی‌ پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ وه‌فدێكی‌ كردوه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌ئه‌وروپا له‌خۆبگرێت‌و په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌وه‌‌و دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌توركیا".ئه‌مساڵ‌ له‌چه‌ندین لێدواندا لێپرسراوانی‌ باڵای‌ توركیا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد كردوه‌ته‌وه‌ له‌ڕێی‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌وانه‌ به‌كوردی‌ ناونانه‌وه‌ی‌ گونده‌كانی‌ كوردستانی‌ توركیا‌و پێدانی‌ مافی‌ رۆشنبیریی‌ زیاتر به‌كورد.جێی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌مانگی‌ شوباتی‌ 1999وه‌، ئۆجه‌لان له‌گرتوخانه‌ی‌ ئیمرالی‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات‌و توركیا ئاماده‌نییه‌ دانوستاندنی‌ له‌گه‌ڵدا بكات له‌باره‌ی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورده‌وه‌.



------------------------------------




ئابوورى - داهاتی ریکلامی گوگل؛ زیاتر له یه‌ک و نیو میلیارد دۆلار له سێ مانگ‌دا
داهاتی کۆمپانیای گوگل(Google) له سێ‌مانگه‌ی سێیه‌می ئه‌مساڵ‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان کاتی پاردا، 27له‌سه‌د زیادی کردووه. گوگل که ئه‌مساڵ، یازده‌هه‌مین ساڵی ده‌ست‌به‌کار بوونیه‌تی، له‌م سێ مانگه دوایی‌دا یه‌ک میلیارد و 640میلیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه. گوگل له راپۆرتی ماڵی خۆی رایگه‌یاندووه که ئه‌مه زیاترین رێژه‌ی داهاتی ریکلامی ئینه‌رنێتیان بووه له ماوه‌ی کارکردنی‌دا. به‌ڕێوه‌به‌رانی گوگل ده‌ڵێن: له‌و سێ مانگه‌دا کۆی گشتیی داهاتی کۆمپانیاکه‌یان گه‌یشتۆته 5میلیارد و 940میلیۆن دۆلار.



-----------------------------------------




کوردستانی - هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگاندا سوپای توركیا ئاسمانی هه‌رێمی به‌زاند
سه‌ردار قادر / چۆمان - فرِۆكه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ عێراقدایه‌.

ئه‌مرِۆ كاتژمێر 11:10 خوله‌كی پێش نیوه‌رِۆ، ژماره‌یه‌ك فرِۆكه‌ی توركی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كانی سیده‌كان و قه‌ندیل سورِانه‌وه‌.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر به‌رِێوبه‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان موسڵح زرار رایگه‌یاند، فرِۆكه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوورِاونه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانییان لای دانیشتوانی گوندنشینی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی په‌یامنێر له‌ سنووری شاره‌دێی سیده‌كان 114 گوند به‌ هۆی مه‌ترسییه‌كانی له‌شكركێشی و بۆمبابارانی سوپای توركیاوه‌ چۆڵكراون و دانیشتوانه‌كه‌یان له‌ به‌روبومی ئه‌مساڵی ره‌ز و باخ و بێستانه‌كانییان بێبه‌ش بوون.
موسڵح زرار گوتیشی: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و فرِۆكانه‌ هیچ ناوچه‌یه‌كیان بۆمباباران نه‌كردووه‌ و پێده‌چێت مه‌به‌ستیان گه‌رِان و دۆزینه‌وه‌یی باره‌گا و په‌یبردن به‌ جموجۆڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سه‌خته‌كاندا.
له‌ باره‌ی هۆكاری ئه‌و سنوور به‌زاندنه‌ و هه‌ڵفرِینی فرِۆكه‌كانی توركیا به‌ ئاسمانی عێراقدا، تا ئێستا سوپای توركیا هیچ لێدوانێكی رانه‌گه‌یاندووه‌ و هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی خۆی روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراقدا پاراستنی سنووره‌كانی عێراقه‌ له‌ له‌شكركێشی وڵاتانی دراوسێ و له‌ رووی سیاسییشه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ عێراق داوه‌، كه‌ رێگه‌ نادات هیچ وڵاتێك سه‌روه‌ری عێراق شكێنێت.
به‌زاندنی ئاسمانی هه‌رێمایه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆبوه‌وه‌.
له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، كه‌ به‌ گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌ردۆگان سه‌ردانێكی "مێژووی و پرِ به‌رهه‌م بوو"، 48 یادداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا كراوه‌.
هه‌فته‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، برِیاریدا ماوه‌ی سنوور به‌زاندن و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و برِیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا تا ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ سوپای توركیا ده‌توانێت به‌ بێ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌شكركێشی بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.



------------------------




نێوده‌وڵه‌تی - ناته‌نیاهۆ: ئیسرائیل له‌ سیاسه‌ته‌كانی توركیا نیگه‌رانه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل گرت.


ناتانیاهۆ په‌خشكردنی زنجیره‌ درامای (ئه‌لفیراق) له‌ كه‌ناڵه‌كانی توركیا، به‌ مایه‌ی وروژاندنی هه‌ستی رق و تۆڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌ باره‌ی په‌خشكردنی ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی پیشان ده‌دات.
زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لفیراق له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مێهێنانی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ توركیا به‌رهه‌مێهنراوه‌ و تێیدا باس له‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ده‌كات و ره‌فتاری سه‌ربازانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ منداڵانی فه‌له‌ستینی پیشانده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ دوێنێ له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، كه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسپانییه‌كه‌ی خۆسیه‌ ساپاتیرۆ ئه‌نجامیدا، ئه‌و قسانه‌ی كردن و ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو، كه‌ ئیسرائیل هه‌ست ده‌كات توركیا له‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی واته‌ ئیسرائیل دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ ته‌لئه‌بیب له‌ سیاسه‌ته‌كانی توركیا رازی نییه‌.
ناتانیاهۆ داواشی له‌ توركیا كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ گوێره‌ی گوته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هێزی و به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بۆ هه‌ردوو وڵات گرنگن



-------------------------------------------




نێوده‌وڵه‌تی - توركیا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا
له‌ نوێترین راپۆرتی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی توركیا بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتووه‌، توركیا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
راپۆرتی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی توركیا له‌ ئه‌وروپا دوێنێ بڵاوبوویه‌وه‌، له‌م راپۆرته‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی كه‌موكورتی له‌ دابین كردنی مافی مرۆڤ و مافه‌ بنه‌ره‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كانی دیكه‌ له‌ توركیا كراوه‌.
كۆمسیۆن هه‌رچه‌نده‌ پێشوازی له‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ مێژوویه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیا كردووه‌، به‌ڵام راشیگه‌یاندووه‌ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ باش نییه‌.
توركیا چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ببێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و بۆ رازی كردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ند هه‌ونگاوێكی ناوه‌، له‌وانه‌ كرانه‌وه‌ به‌ رووی كورد و ئاسانكاری بۆ پێدانی كار به‌ كریستانه‌ ئه‌رته‌دۆكسه‌كان، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و هه‌نگاوانه‌ رازی نییه‌ و داوای هه‌نگاوی باشتر له‌ توركیا ده‌كات।
------------------------------------------------

کوردستانی - هاشمی داوای له‌ توركیا كرد پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام بدات
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، داوای له‌ توركیا كرد، پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بدات.
به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، دوێنێ "تارق هاشمی" له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگان" داوای له‌ توركیا كردوه‌، پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بدات.
تارق هاشمی پێیوایه‌، ده‌بێت رۆڵه‌كانی كه‌ركوك به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه‌ ده‌ستی كاریان له‌ پڕۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كانی توركیا له‌ كه‌ركوك هه‌بێت و لێی سوود مه‌ندبن، تا ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌ ده‌رگایه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی پرسه‌ سیاسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، كه‌ركوك ببێته‌ سومبلی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراقیه‌كاندا.
------------------------------------------------------

کوردستانی - داواكه‌ی هاشمی ڕاكێشانی توركیایه‌ تا ده‌ست له‌ كاروباری كه‌ركوك وه‌ربدات
د. مه‌حمود عوسمان، داواكه‌ی تارق هاشمی ڕه‌تكرده‌وه‌و وتی: داواكه‌ی هاشمی ڕاكێشانی توركیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی كه‌ركوك وه‌ربدات.
ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) ڕاگه‌یاند؛ تارق هاشمی و حزبی ئیسلامی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بۆچوونیان وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به‌ تووندڕه‌وه‌كان خراپه‌، و ده‌ڵێن كه‌ركوك ڕه‌وشێكی تایبه‌تی هه‌یه‌.
د. مه‌حمود وتیشی: دروستكردنی پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه‌بێت له‌ كه‌ركوك شتێكی باشه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، نه‌ك به‌ شێوه‌ی ده‌ست وه‌ردانبێت له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و شاره‌.
د.مه‌حمود دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ داواكه‌ی "تارق هاشمی" له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگان" بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجامدات. داوه‌تكردنی توركیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی كه‌ركوك وه‌ربدات، به‌ تایبه‌تی له‌ كاتێكی ناسكی وه‌ك ئێستادا.ناوبراو ئاماژه‌یدا، ئه‌و كاره‌ شتێكی باش نییه‌، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكیش كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی عێراقه‌، ده‌بێت به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك ده‌ست خستنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری ئه‌و شاره‌.
جێی ئاماژه‌یه‌، به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، دوێنێ "تارق هاشمی" له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدگان" داوای له‌ توركیا كرد، پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بدات.
تارق هاشمی پێیوایه‌، ده‌بێت رۆڵه‌كانی كه‌ركوك به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه‌ ده‌ستی كاریان له‌ پڕۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كانی توركیا له‌ كه‌ركوك هه‌بێت و لێی سوود مه‌ندبن، تا ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌ ده‌رگایه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی پرسه‌ سیاسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، كه‌ركوك ببێته‌ سومبلی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراقیه‌كاندا.
----------------------------------------------------------
ڕژیمی ئێران و توركیە پەرە بە ھێرشی دووقۆڵیی، بۆ سەر تەڤگەری ئازادیی كوردستان دەدەن.2009 10 16 - 02:23
هێرشه‌ ھاوبەشەكانی تورکیە و ئێران بۆ سەر ته‌ڤگه‌ری ئازادی لە‌ چایاکانی باکووری کوردستان و ھەێمەكانی پاراستنی مەدیا به‌رده‌وامن. هاوکات تۆپخانه‌کانی ڕژیمی ئێران دو‏ێنێ جارێکی تر گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان تۆپ و کاتوێشاباران کرده‌وه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک، که‌ ڕۆژی 12ی ئۆکتۆبر له ده‌شتاییه‌کانی شرنه‌خ ده‌ستیان پێکردبوو به‌رفراوان ده‌بنه‌وه‌ و، ئه‌رته‌ش له‌شکرکێشی زیادتر ده‌کات بۆ هه‌رێمه‌کانی چیای جوودی و گابار.له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 13 ی ئۆکتۆبر هه‌لیکۆپته‌ره‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌ره‌ته‌شی تورک، ناوچه‌ی هۆزاتی ده‌رسیمیان بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر به گرانی تۆپباران کردووه‌. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ دوێنی فڕۆکه‌یه‌کی سیخوڕیی بێ فڕۆکه‌وانی له‌ جۆری هه‌رۆن، له‌ سه‌ر سنووری ناکوور و باشووری کوردستان که‌وته‌ خواره‌وه‌.
ئه‌مه‌ دوێنێ شه‌و کاتژمێر 10.30ی شه‌و، تۆپخانه‌کانی ڕژیمی ئێران بۆماوه‌ی 3 کاتژمێر، گونده‌کانی شارۆش، کاسکان، پشتاشان، سینه‌مۆکا و سووره‌دێیان له‌ بناری چیاکانی قه‌ندیل، تۆپ و کاتیۆشاباران کرد. له‌ ئاکامی تۆپبارانی ڕژیمی ئێراندا، ده‌یان ئاژه‌ڵی گوندنشینان ته‌له‌ف بوون و، ڕه‌زوباخیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر