Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۸۸ مهر ۱۹, یکشنبه

ترۆجانی "Urlzone " بانکەکەت بەتاڵ ئەکات: لەسەرەتای ئەم





ترۆجانی "Urlzone " بانکەکەت بەتاڵ ئەکات: لەسەرەتای ئەم مانگەدا پسپۆڕانی پاراستنی فلتەرکردنی وێب لە کۆمپانیای Finjan Software ترۆجانێکیان ئاشکرا کرد بەناوی " Urlzone " وە نازناوی ترۆژانی چینی داهاتوویان بۆ داناوە لەبەر ترسناکی ترۆجانەکە ، ئەم ترۆجانە هەڵدەستێت بەهاککردنی بانکەکان.بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژی "Yuval Ben-Itzak" لە کۆمپانیای Finjan ئەم ترۆجانەی بە ترۆژانی چینی داهاتوو ناوبردووە ، ئەم ترۆژانە لەماوەی ڕابردوودا لە ٦٤٠٠ کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە و لە ڕۆژێکدا ١٢٠٠٠ یۆرۆ ڕۆژانەکەی بووە ، واتە لە ساڵێکدا ٧،٣ ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت ئەگەر بەردەوام بەهەمان شێوە بڵاوبێتەوە.هاککەرەکان ئەم ترۆجانەیان لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە بڵاوکردۆتەوە ، ٧،٥% لەو ٩٠ هەزار کۆمپیوتەرەی سەردانی ئەو ماڵپەڕانەیان کردووە ، ئەو ترۆژانە لەکۆمپیوتەرەکانیاندا بڵاوبۆتەوە پێش ئەوەی پسۆڕەکانی Finjan توانیویانە دەستبەسەر کۆماندەکەیان و کۆنترۆڵی سێرڤەرەکەیاندا بگرن.شایانی باسە پێشتر دوو ترۆژانی تر بەناوی ( Zeus و Clampi) کەزیاتر بڵاوبونەتەوە ، ملیۆنەها دۆلاری خەڵکیان دزیوە لەڕیگەی دزینی ناو و تێپەڕووشەی بانکەکانەوە.جیاوازی ئەم ترۆجانە لەوەدایە کەدەتوانێت لەڕێگەی سێرڤەرەکەیانەوە بەشێوەیەک پارەکانت دەبات کەهەرگیز هەژماری بانکەکەت بەتەواوی بەتاڵ ناکات ، ٥% تێدا دەهێڵێتەوە ( کەمێک ویژدانی هەیە ) ، وە دەتوانێت سیستەمەکە واڕێک بخات کە بە بڕی بچوک پارەکانت دەربکات بۆ ئەوەی هەستی پێ نەکرێت لەلایەن بانک و بەکارهێنەرەوە.زانیاری زیاتر
--------------------------------------------------------------
به‌هێزترین سووتێنه‌ری "بلورای" هه‌تاکوو ئێستا: بڕیار وایه‌ له‌ نێو ئه‌م مانگه‌دا،‌ یه‌که‌م به‌هێزترین سووتێنه‌ری "بلورای" (Blu-ray) به‌ ناوی Pioneer BDR-205 هه‌وه‌ڵ‌ جار له‌ شوێنه‌کانی کاری کومپانیاکه‌دا و له‌سه‌رتای ساڵی داهاتووش دا له‌ بازاڕه‌کاندا بڵاو بێته‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م سووتێنه‌ره‌ به‌ خێرای "12x " زانیارییه‌کان له‌ دیسکه‌کانی بلورایدا تۆمار ده‌کا."پیونیر" (Pioneer) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ داهێنه‌رانی بلورایه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و خێراییه‌ زۆره‌ی که‌ ئه‌و سووتێنه‌ره‌ هه‌یه‌تی، ده‌بێ زۆر جێگای متمانه‌ش بێت، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیسته‌مێکی که‌م کردنه‌وه‌ی له‌رزه‌ له‌رزیان تێدا به‌کار هێناوه‌.ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ سووتێنه‌ری " SATA" ده‌توانێ دی‌ڤی‌دی ئاسایی به‌ خێراییه‌که‌ی "16x" و سی‌دی یه‌کانیش به‌ خێرای "40x " ده‌سووتێنێت.زانیاری زیاتر
----------------------
ماڵوایەر بەڕێژەی ١٥% زیادیکردووە لە مانگی ئەیلول: بەپێی تاقیکردنەوەیەکی کۆمپانیای پاراستنی Panda Security ڕێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆس و ترۆجان لەمانگی ڕابردوو ( ئەیلول) بەڕێژەیەک بەرچاو زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشوتر ، ئەمەش لەئەنجامی سکانی بەکارهێنەران بە Panda Active Online Scan دەرکەوتووە.کۆمپانیای پاندا خشتەیەکی بۆ ژمارەیەک لە ووڵاتانی جیهان دروستکردووە و ڕێژەی بەکارهێنەرانی توشبوو بە ڤایرۆسی تێدا دەستنیشان کردووە.بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژی لە پاندا لابس Luis Corrons دەڵێت ، بەکارهێنەران هەست بە نائاسایشی دەکەن کاتێک کۆمپیوتەرەکانیان ماڵوایەری تێدایەو هەستی پێ ناکەن.بەپێی ئەو خشــــــتەیەی کۆمپانیای ناوابراو دروستیکردووە ، ووڵاتانی تایوان ڕوسیا و چین لەڕیزی ئەو ووڵاتانەن کە کۆمپیوتەری بەکارهێنەرانیان زۆرترین ماڵوایەریان تێدایە ، ٦٩،١٠% لەبەکارهێنەرانی تایوان ڤایرۆس لە کۆمپیوتەرەکانیاندا بووە ، ٦٧،٩٩% ڕووسەکان وە ٦١،٩٧% بەکارهێنەرانی چین ڤایرۆس و ترۆجان لە کۆمپیوتەرەکانیاندا هەبوو.نەرویج و سوید و فینلاند ، لەڕیزی پێشەوەن بەوەی کەمترین ماڵوایەر لە کۆمپیوتەرەکانیاندا هەبوو.٣٩،٦٠% بەکارهێنەرانی نەرویج وە سوید ٤١،٣٠% و فینلاندیش ٤٢،٨٢% ، ترۆژان و ڤایرۆس لە کۆمپیوتەرەکانیاندا هەبوو.چێگای ئاماژەپیکردنە هەندێک لە کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسەکان ، گەڕان بەدوای ڤایرۆس لەسەرهێڵ بەخۆڕایی ئەنجام دەدەن بۆ ئەو کەسانەی ئەنتی ڤایرۆسیان نییە یاخود پرۆگرامەکانی خۆیان توانای دۆزینەوەو لانردنی هەندێک ڤایرۆسیان نیە ، دەتوان لەو جێگایانە ئە گەڕانە ئەنجام بدەن .Panda Active Scan یەک لەو ماڵپەڕە باشانەیە کە باشتر وایە جاروبار سکانێکی لێ ئەنجام بدەن بۆ زیاتر دڵنیابوون.زانیاری زیاتر
-------------------------------------------------
میگابایت بە ٢ کرۆن: کۆمپانیای Netcom ی نەرویجی ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار شێوازێکی نوێی ئابونەی بەرینابندی مۆبایلی ڕاگەیاند .مۆبایل بەرینابدن جۆرێکی نوێی بەکارهێنانی ئینتەرنێت کەبەیارمەتی سیم کارتێک یاخو USB کەوە بەکارهێنەر دەتوانێت لەهەموو جێگایەکی ئەو ووڵاتەی تێیدا دەژی و هەندێ جار ووڵاتانی دەروبەریش دەگرێتەوە ، دەتوانێت پەیوەندی بە نێتەوە بکات.ئەمەش چەند جۆرە ئابونەیەکی هەیە مانگانەی هەیە بەپێی خێرای و زۆری دابەزاندنی داتا نرخەکانیان دەگۆڕێن ، بەڵام ئەم شێوازە نوێیە لەدوای ئابونەکردن ، دەتوانی وەکو کارتی مۆبایل بەپێی پێویستی خۆت پڕی بکەیتەوە، بەکارهێنەر تەنیا نرخی ئەو داتایانە دەدات کە دایگرتونەتە ناو کۆمپیوتەرەکەی .کۆمپانیای ناوبراو بڕی ٢ کرۆنی نەرویجی بۆ داگرتنی ١ میگابایت دیاری کردووە.جێگای ئاماژەیە ئەم جۆرە ئابونەیە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە هێڵی ئنتەرنێت بەکەمی بەکاردەهێنن و ئەو کەسانەی گەشت دەکەن بۆ سەر دەریاکان و یاخود ناوچە تایبەتیەکانی خۆیان ، کە چەند ڕۆژێکی دیاریکراو لێی دەمێننەوە.زانیاری زیاتر
---------------------------


نه‌رمه‌واڵه‌ی "پاراله‌لس دیسکتاپ 4" (Parallels Desktop 4) ده‌رچوو: به‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ بواری ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنێ که‌ به‌کارهێنه‌ر بتوانێ هاوکات چه‌ند سیسته‌م له‌ ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ بکار بێنی.ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ سیسته‌می ڤیندۆز 7 پاڵپشتی 64 بیتیش ده‌کا، واته‌ به‌ شێوه‌ی دووبڵ، هه‌م وه‌ک خاوه‌ن کامپیۆته‌ره‌که‌ و هه‌م وه‌ک میوانیش، واته‌ 64 بیت بۆ هه‌ردووک خاوه‌ن سیستمه‌که‌ و میوانانیش، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سیستمه‌که‌ش 32 بیت بێ. ده‌کرێ وه‌ک خاوه‌ن سیسته‌م و وه‌ک میوانیش ده‌توانی به‌کاری بێنی.زانیاری زیاتر
مایکرۆسۆفت و EU گەیشتنە ڕێکەوتن.دوای ململانێیەکی زۆری نێوان Steve Ballmer و یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە ڕیکەوتن دەربارەی هەڵبژاردنی وێبگەڕ ( Browser) لەلایەن بەکارهێنەران لەکاتی دامەزرادنی ویندۆز........ مایکرۆسۆفت و کڵاوسور هەماهەنگی یەک دەکەنلەکۆتایی ئەم هاوینەدا MS درایڤەری بۆ لینوکس Red Hat بڵاوکردەوە بۆ باشکردنی virtualization ، ئێستا هەردوو لا دەتوانن یاریەکانی یەکتر بەکارببەن. SpeedFan 4.39 پرۆگرامێکی خۆڕایی چاوەدێری پێوانەی گەرمی و خێرای پانکەی کۆمپیوتەر ، هەروەها کرداری خێراکردنی پانکەو چاوەدێری پلەی گەرمی ئەو HD نەی پشتگیری S.M.A.R.T دەکەن. ویندۆزی 7 ته‌واو بووبه‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی کهBrandon LeBlanc بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ویندۆز 7 ئاماده‌ بووه‌ و له‌ 22 ئه‌م مانگه‌دا به‌کارهێنه‌رانی ده‌توانن له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی Microsoft Download Center دایبگرن. ‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر